كۆماندۆی كوردستان: شەهید ئاكام ناوێكی درەوشاوەی مێژووی خەباتی كوردو پێشمەرگەیە
کوردستان 08:52 PM - 2025-12-11
PUKMEDIA
شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، بۆ سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: نەبەردییەكانی ئەو جوامێرە بۆ هەمیشە لە یادەوەرییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و بەردەوام ئیلهام لە رێگە و رێبازەكەی وەردەگرین.
دەقی پەیامەكە:
سبەی سێ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" تێپەڕ دەبێت...
فەرماندە و برا و هاوڕێ و هاوسەنگەرمان بووە ناوێكی دیار و درەوشاوەی مێژووی خەباتی گەلی كورد و پێشمەرگە و "كۆماندۆی كوردستان"، كە بە تەمەنێكی كەمەوە مێژوویەكی پڕ لە شانازی تۆماركرد، بۆیە نەبەردییەكانی ئەو جوامێرە بۆ هەمیشە لە یادەوەرییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
لەم یادەدا بە رێز و شكۆوە لە حزووری رۆحی پیرۆزییدا دەست لەسەر دڵ، بیر و یادی دەكەینەوە و بەردەوام ئیلهام لە رێگە و رێبازەكەی وەردەگرین، كە خۆشەویستی بۆ خاك و نیشتمان لە ترۆپكی ئاواتەكانی بوو، بۆیە هەر بەو خۆشەویستییەوە خوێنی كردە خەڵات و بەڵێنەكەی، كە بە خودا و خاك و گەلی كوردی دا جێ بەجێ كرد.
شەهید " ئاكام عومەر" فەرماندەیەكی گەنجی جوامێری خواناسی پیاوخاس بوو، ڕێبازێكی بۆ براكانی لە"كۆماندۆی كوردستان"جێ هێشت، كە ئێستاش ڕێگە ڕۆشن و كاروانەكەی بەردەوامە، لە ژیانیدا بەردەوام هانی هەمووانی دەدا خاك ویست و خۆنەویست بین، دڵسۆز و وەفاداربین بۆ گەل و نیشتمان، هەمیشە لە بەرەی خەڵك بین و دژی نەیار و دوژمنانی كورد و گەلەكەی بین.
پێی ئەوتین: ئاكار و رەفتار و گوفتارمان بۆ خەڵك و بەدڵی خەڵك بێت، بەردەوام لەناو خەڵكدا بین، بەشێك بین لەوان و بۆ خاك و نیشتمان بژین و بمرین، هەڵەو پەڵەی خۆمان ببینین پێش ئەوەی چاومان لەهەڵەی ئەوانی دیكە بێت.
ئەوەی "كوڕانی كۆماندۆ" لە هەر بوارێكدا بۆ خزمەتكردنی خەڵك دەیكات، ئەركە نەك منەت ئاوا گۆشكراو و جۆشدراوین، بۆیە لە خزمەتكردن ناوەستین و ناپسێین، بەهاناوە چوونمان لە ڕووداوەكان و كارەساتەكان دەكەینە بچوكترین خزمەت، كە پێشكەشی خەڵكی خۆمانی بكەین، بەدەر لەو ئەركەی لەسەر شانمانە .
یادی شەهیدان بەخێر و یاد و یادەوەرییەكانیان هەمیشە زیندوو...
راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

