قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌بێت
کوردستان 01:02 PM - 2025-12-09
PUKMEDIA
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
قوباد تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت: موچه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی دوه‌م/11 و كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆران نافه‌وتێت، دەشڵێت: له‌ئێستادا كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نییە، به‌ڵام ده‌مانبێت".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له دیداری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و دامه‌زراوه‌ی IFC، له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند:كۆبونه‌وه‌كانمان له به‌غداد دۆستانه‌بوون و ده‌رفه‌تێك بوون بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانینانەی له به‌غداد هه‌ن، ده‌رفه‌تێكیش بوون بۆ یه‌كێتی تا بۆچوونی خۆمان پێشكه‌ش به لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق بكه‌ین، هاوکات بڕ‌وامان به عیراقێكی به‌هێز هه‌یه، عیراقێكی به‌هێزیش ده‌بێته هۆی كوردستانێکی به‌هێز، وه‌ك یه‌كێتیش په‌یامی خۆمانمان گه‌یاند، كه به‌شێك ده‌بین له دارشتنی سیاسه‌تێكی ستراتیژی له‌سه‌ر په‌یڕ‌ه‌وێكی راست و دروست و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد.
راشیگەیاند:كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن و هه‌فته‌ی داهاتوش كۆده‌بینه‌وه و ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه به‌پرۆسه‌ی گفتوگۆكانمان كه پێش هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوی زۆر باش نرا".
قوباد تاڵه‌بانی ئاشكرایكرد، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و مافە نه‌فه‌وتێت و دڵنیام نافه‌وتێت، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه، ئێمه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ ئەوەی پرۆسه‌ی ناردنی موچه نه‌وه‌ستێت و رادەستکردنی لیستی موچه‌ی هەموو مانگێک و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتیش به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه به‌گشتی گه‌شبینم هه‌نگاوه‌كان زۆر باش ده‌ڕ‌ۆن".
سه‌باره‌ت به كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئاماژەی بەوەکرد، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی تائێستا كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار نییه، به‌ڵام كاندیدمان ده‌بێت".
ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه دیداری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و دامه‌زراوه‌ی IFC به‌به‌شداریی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌گوزاره‌كان به‌ڕ‌ێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن به‌ڕ‌ێوه‌به‌رێتی گشتی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای سلێمانی و دامه‌زراوه‌ی IFCی سه‌ر به بانكی نێوده‌وڵه‌تی رێكخرابوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
له‌گه‌روی هورمزه‌وه 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ جیهان كه‌مده‌كات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

