riklam

سەرکەوت زەکی: فراکسیۆنی یەکێتی بەرگریکاری مافی خەڵکە

کوردستان 04:26 PM - 2025-12-08
سەرکەوت زەکی سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانی کرد PUKMEDIA

سەرکەوت زەکی سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانی کرد

یەکێتی

ئەمڕۆ، 8ی کانوونی یەکەمی 2025، سەرکەوت زەکی، سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی - چەمچەماڵ، سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

ئامانجی سەرەکی سەردانەکە، زیاتر هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان مەڵبەند و نوێنەرانی گەل لە پەرلەمانی کوردستان بوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی سلێمانی لە رێگەی کاری پەرلەمانییەوە کرا.

سەرکەوت زەکی جەختی لەسەر گرنگیی ئەرک و رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی کردەوە لە بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵک و خزمەتکردنیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket