riklam

مەڵبەندی کۆیە: تێکدانی گۆڕی کریستیانەکان قبوڵ ناکەین و ئەنجامدەرانی دەبێت سزابدرێن

کوردستان 06:45 PM - 2025-12-04
وێنەی یەکێک لە گۆڕەکان دواى تێکدانى PUKMEDIA

وێنەی یەکێک لە گۆڕەکان دواى تێکدانى

یەکێتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەڵبەندی 14ی رێکخستنی کۆیەى یەکێتى  هۆشداری دەداتە ئەوانەی دەست بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی شارەکە دەبەن و لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت: چەند رۆژێکە خەڵکانێک کە نازاندرێت هۆکارەکەی کەمی ئاستی هۆشیاریە یان بیرکردنەوەیە بۆ لەباربردنی ئەم گیانی تەبایی و پێکەوەژیانە، دەستیان داوەتە شێواندن و تێکدانی چەند گۆڕی کەسایەتیە کریستیانەکانی سنورەکەمان، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەمجۆرە دیاردە نەخوازراوانە بەلای خەڵکی ڕەسەنی سنورەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە قوبووڵ نەکراوە و هەرگیز چاوپۆشی لێ ناکرێت.

دەقى روونکردنەوەکە:

ڕونکردنەوەیەک لەمەڵبەندی 14ی کۆیە سەبارەت بەدیاردەیەکی نامۆ بەمێژوو و کلتوری پێکەوەژیان لەکۆیە...

ڕەنگدانەوەی ژیانی پێکەوەیی و کلتوری یەکتر قوبوڵکردن و بەشداری بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان، لەنێوان ئاینە جیاوازەکان لە شاری کۆیە، سیمایەکی شارستانیەتی نوێ و پێشکەوتنخوازی خەڵکی سنوری قەزای کۆیەن، کە لەماوەی سەدەکانی ڕابردوو تائێستا ئەم کلتوری بەیەکەوەژیانە ڕۆژ بە ڕۆژ تێکەڵ بەپێکهاتەکانی ئەم شارە بووە.

چەند ڕۆژێکە خەڵکانێک کە نازاندرێت هۆکارەکەی کەمی ئاستی هۆشیاریە یان بیرکردنەوەیە بۆ لەباربردنی ئەم گیانی تەبایی و پێکەوەژیانە، دەستیان داوەت شێواندن و تێکدانی چەند گۆڕی کەسایەتیە کریستیانەکانی سنورەکەمان....

بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەمجۆرە دیاردە نەخوازراوانە بەلای خەڵکی ڕەسەنی سنورەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە قوبووڵ نەکراوە و هەرگیز چاوپۆشی لێ ناکرێت.

لێرەشەوە داوادەکەین هەرچی زووە هێزە ئەمنیەکانی سنورەکەمان، ڕێکاری توند بگرنەبەر بۆدەستگیرکردنی ئەنجام دەرانی ئەم کارە قێزەونە و ڕوبەڕوکردنەوەیان بەیاسا..
تا کەسانێک تەنانەت نەتوانن بەخەیاڵیش بیر لەتێکدانی ئەو نمونە جوانەی بەیەکەوەژیانە لەکوردستان و شارەکەمان بکەنەوە

هاوکات وەک مەڵەندی 14ى کۆیە ئامادەیی تەواوی دەردەبڕین بۆ سڕینەوەی شوێنەواری ئەم کارە تێکدەرانەیە و نوژەنکردنەوەی گۆڕە شێوێندراوەکان.

مەڵبەندی 14ی ڕێکخستنی کۆیە

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket