عومەر جەبار: زیاتر ئاگاتان لەخاوەن پێداویستی تایبەت بێت
کوردستان 01:45 PM - 2025-12-03
تایبەت
عومەر جەبار سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای رێكخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان
رایدەگەیەنێت: لەم رۆژەدا، روو دەكەمە خاوەن ویژدانەكانی هەرێم
و دەڵێم زیاتر ئاگاتان لە خاوەن پێداویستی تایبەت بێت.
عومەر جەبار سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوە خاوەن پێداویستییە
تایبەتەكان رایگەیاند: ئەمڕۆ 3ی12 رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، هەربۆیە لەم
رۆژەدا دەڵێین خاوەن پێداویستی تایبەت شیاوی خزمەتكردن و دەستگیرۆیی زیاترن، تا بەجۆرێك
بژین كە شیاوی مێژووی مرۆڤایەتی بێت، ئەوەش بەوەدەكرێت كە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان
چاوی زیاتریان لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بێت و لەڕێگەی پڕۆژە یاسای تایبەتەوە
ژیانێكی جێگیر و بەردەوامیان بۆ دابینبكەن".
راشیگەیاند: نامانەوێت بەچاوی بەزەییەوە سەیرمان بكەن و ئێمەش
تاكێكی گرنگی كۆمەڵگەین و ژیانی ئێمەش وەك هەر تاكێكی تری كۆمەڵگەیە، تەنیا جیاوازی
ئەوەیە ژیانكردن بۆ ئێمە سەختترە، داواکارم چیتر بەچاوی بەزەییەوە سەیرمان نەكەن و
تواناكانمان ببینن.
عومەر جەبار ئاماژەی بەوەشکرد، بەدەرفەتی دەزانم لەڕۆژی جیهانی
خاوەن پێداویستی تایبەت دا، سەر زەنشتی ئەوكارەی گوندی لاجان بكەم، كە بینیمان خاوەن
پێداویستییەكی تایبەت بەم سەرمایە لە سەر ماڵ و حاڵی خۆی دەربەدەركرابوو، بۆ ئێمە
چەندین جار بارتەقای سەختییەكانی ژیانمان ئەو وێنەیە ئازاری داین.
لە كۆتایدا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوە خاوەن پێداویستییە
تایبەتەكان هیواشی خواست، لە ساڵی ئایندەدا كە ئەم یادە دەکەینەوە، خاوەن پێداویستی تایبەت لەهەرێمی كوردستان هەر هیچ
نەبێت بەشێك لە خواستەكانی دابین كرابێت و ئاهێك بگێڕینەوە بۆ ژیانی دژواری خاوەن
پێداویستی تایبەت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: سەركەوتنی یانەی زاخۆ بەرهەمی یەكڕیزیی خەڵكی كوردستانە
02:16 PM - 2025-12-16
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
10:24 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16







دابەزێنە

