داستانی گردە درۆزنە شانازییەکە لەسەر خەرمانی سەروەرییەکانی یەکێتی
ی ن ک 11:55 AM - 2025-12-03
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
ئەمڕۆ 23 ساڵ
تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە تاوانە هەرە قێزەونەکانی گروپی تیرۆریستی
ئەنسارولئیسلام، شەوێک کە تێیدا پۆلێک فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە خوێنی خۆیان داستانێکیان تۆمار کرد، ئەم یادە تەنها برینێک
نییە، بەڵکو سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە یەکێتی هەمیشە سەرمەشق بووە لە پاراستنی
خاک و شکاندنی شکۆی تیرۆرستان.
مەڵبەندی 9 ی شارەزووریش
لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند:یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکە هێزی ناوچەکە بوو، کە
هەر زوو هەستی بە مەترسی ئەم گروپە تیرۆرست و خوێنڕێژە کرد و پێش هاتنی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی ئامادەکاری کرد و بە هەموو هێز و توانایەوە ڕوبەڕوویان بویەوە، ترس و تۆقاندنی
ئەم ئەم گروپە ڕێگر نەبوو لە هەوڵ و پلانی یەکێتی بۆ لەناو بردنیان لەو پێناوەشدا یەکێتی
زیاتر لە 350 شەهیدی قارەمانی بەخشی ، تاوەکو
جارێکی دیکە ئارامی و ئاسایش بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی و هەڵەبجە و هەورامان
و شارەزوور بەتایبەتی .
دەقى
راگەیەنراوەکە:
23
ساڵ لەمەوبەر لە شەوی 3/4ى 12ى 2002 گروپە تاریک پەرستەکەی بەناو ئەنسارولئیسلام
تاوانێکی دیکەی دوور لە هەموو ئەخلاق و بەهایەکی مرۆڤایەتی ئەنجامدا کە ئەویش شەهید
کردنی پۆلێک فەرماندە و پێشمەرگەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بوو لە گردە درۆزنەی گوندی تەپەکوڕە
.
ئەو تاوانە قێزەونە
سەروەریەکی دیکە بوو بۆ سەر خەرمانی شکۆ و
سەروەریەکانی یەکێتی ، هێندەی دیکەش پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی بۆ گەشتن بە
ئازادی هەمیشەیی و پاک کردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆرستان تینووتر کرد.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پارێزەری خاک و خەڵک بووە
، بەرامبەر ئەو گروپە توندڕەوە تاریکبینەش سنگی پێشمەرگە ئازاکانی کردە قەڵغان تاوەکو
ئارامی و ئاسایشی سنورەکە بەردەوام بێت.
ئەوە بوو بە خوێنی
دەیان شەهید داستانێکی دیکەی سەرکەوتنی تۆمار کرد و چارەنوسی ئەو گروپە توندڕەوە
بوو بە چارەنوسی هەمان ئەو دەستە و هێز و تاقمانەی کە ویستویانە دژایەتی بکەن و
خواستیان بووە ڕێ بە خۆری خەباتی یەکێتی و گەلەکەمان بگرن.
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان تاکە هێزی ناوچەکە بوو کە هەر زوو هەستی بە مەترسی ئەم گروپە تیرۆرست
و خوێنڕێژە کرد و پێش هاتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامادەکاری کرد و بە هەموو هێز
و توانایەوە ڕوبەڕوویان بویەوە ، ترس و تۆقاندنی ئەم ئەم گروپە ڕێگر نەبوو لە هەوڵ
و پلانی یەکێتی بۆ لەناو بردنیان لەو پێناوەشدا یەکێتی زیاتر لە 350 شەهیدی قارەمانی بەخشی ، تاوەکو جارێکی دیکە
ئارامی و ئاسایش بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی و هەڵەبجە و هەورامان و
شارەزوور بەتایبەتی .
لەم یادە خەمناکەدا
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی گردە درۆزنە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و
ئازادی کوردستان دادەنەوێنین ، نەفرەت و سەر شۆڕی بۆ تیرۆرستان و دوژمنانی ئازادی.
مەڵبەندی 9 ی شارەزوور
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
10:24 AM - 2025-12-16
دواين ئاماری زیانى شەپۆلى باران و لافاوەکە بڵاوکرایەوە
08:38 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16






.jpg)
دابەزێنە

