شێخ جەعفەر: تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان پێشەنگە لەگەیاندنی راستییەكان بە خەڵك
کوردستان 05:18 PM - 2025-12-02
راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
سەردانی شێخ جەعفەر بۆ كەناڵی گەلی كوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی كانوونی یەكەمی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ لەگەڵ جەلال شێخ كەریم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، سەردانی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی كرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی كەناڵ و ژمارەیەك لە كادرانی كەناڵەكەوە بە گەرمیی پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارێكدا، شێخ جەعفەر پیرۆزبایی لە كوردۆ عەلی كرد، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هاوكات جەختی لە رۆڵی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كردەوە كە هەمیشە پێشەنگ بووە لە گەیاندنی زانیاریی و راستییەكان بە كۆمەڵانی خەڵك، بەشێوەیەكی پیشەییانە و راستگۆیانە.
هەر ئەمڕۆ لێپرسراوی ئەنجومەن، لەگەڵ جەلال شێخ كەریم، سەردانی فاروقی مەلا مستەفا كەسایەتی و سەرمایەداری نیشتمانی كرد و بەگەرمیی پێشوازی لێكرا.
لەدیدارێكدا، لێپرسراوی ئەنجومەن لە تەندروستی كاك فاروقی پرسی و هیوای خواست بەتەندروستییەكی باشەوە درێژە بەكارەكانی بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
10:24 AM - 2025-12-16
دواين ئاماری زیانى شەپۆلى باران و لافاوەکە بڵاوکرایەوە
08:38 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16






.jpg)
دابەزێنە

