هێزەكانی لاجان پابەندی بڕیارەكەی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی هەولێر نابن
کوردستان 02:44 PM - 2025-12-02
PUKMEDIA
هێزەكەی لاجان
هەرچەندە دانیشتووانی گوندی لاجان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەكانی خۆیان، بەڵام هەتا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر پابەندی بڕیاری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی هەولێر نەبوون و لەگوندی لاجان نەكشاونەتەوە.
هەرچەندە شەوی رابردوو، ئەمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پارێزگاكەشە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەڵێنی بەدانیشتووانی گوندی لاجان-دا كە سبەینێ، واتا ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان لەگوندەكە دەكشێنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هێزە ئەمنییەكان لە لاجان نەكشاونەتەوە، بۆیە پێدەچێت ئەو هێزەی لە لاجانە پابەندی فەرمانی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر نەبن و فەرمان لەحكومەتەوە وەرنەگرن، بەڵكو چاوەڕوانی فەرمانی حزبی بن بۆ كشانەوە.
دوێنێ 1 ی 12 ی 2025، دانیشتووانی گوندی لاجان لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە راگوێزران و ژن و منداڵ و پیاوی گوندەكە دەربەدەر كران و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و شەوی رابردوو بەسەدان دانیشتووی گوندەكە لەسەر شەقامەكان مانەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ چوونەوە ماڵەكانی خۆیان، بەڵام تاوەكو ئێستا كوچە و كۆڵانەكانی گوندی لاجان بەهێزی ئەمنی حزبی تەنراون.
رۆژی 29ی 11ی 2025 لەگوندی لاجانی سەر بەپارێزگای هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدراو بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 10 كەس برینداربوون و كەسێكش كوژرا.
خۆپیشاندانەكەی گوندی لاجان كەلەبەردەم كۆمپانیای لاناز لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە ئەنجامدراو هێزە ئەمنییەكانی هەولێر بەچەك رووبەڕویان بوونەوەو بەوهۆیەشەوە گەنجێك كوژراو زیاتر لە 10 كەسیش برینداربوون، هاوكات ژمارەیەك گەنجی هەركی لەلایەن لەشكری گوڵانی پارتییەوە دەستگیركران و تائێستا چارەنوسیان نادیارە، لەناو دەستگیركراوەكاندا چەند بریندارێك هەیە، بەڵام دینار نییە كە ئەو بریندارانە گیانیان لەدەستداوە یاخود لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
10:24 AM - 2025-12-16
دواين ئاماری زیانى شەپۆلى باران و لافاوەکە بڵاوکرایەوە
08:38 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16






.jpg)
دابەزێنە

