بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی میدیای یەکێتیی: میدیا فوتێکراوەکان کەی واز لە گارە گار دێنن؟
کوردستان 01:06 PM - 2025-11-28
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی میدیای یەکێتیی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەو میدیا سێبەرانەی پارتی کە گارەگار لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر دەکەن ئەگەر زەڕەیەك كەرامەتی میدیاییان هەبێت دەبێت واز لەو ژەهرە بێنن و ناچارمان نەکەن بە هەندێک پەیامی دیکە گارەگارتان خامۆش بکەین .
دەقی راگەیەندراوەکەی بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی میدیای یەکێتیی
ئەو میدیا فوتێكراوانە كەی واز لە گارەگار دێنن
چەند رۆژێكە گارەگاری درۆزنانەی چەند سەرچاوەیەکی میدیای رەسمی و سێبەری پارتی بۆ غازی کۆرمۆر لە گارەگاری درۆزنانەی مریشکێکی بێ بەرهەم دەچێت، هەر هەرا هەرایەتی و هێلكەیەك ناخاتە ناو سەبەتەی راستی و بەرپرسیاریەتیەوە.
ئەوجۆرە روماڵە نا مۆڕاڵیە روبەڕووی ناڕەزایی و سەركۆنەكردنی ناوخۆیی بوەتەوە و ئەگەر زەڕەیەك ئەقڵ میوانیان بێت ئەو هەموو پەیامەیان پێگەیشت، كە پێیان وترا: هەزار هاتوو هاوار بکەن و بەناوی كۆرمۆرەوە فرمێسکی تیمساحی بڕێژن، هیچ کەسێک بڕوا بە چەواشەکاری و ژەهر رشتن و رق و کینەی ئێوە ناکات و هەموو کەسێک دەزانێت کوێتان دێشێت و ناختان چی تێدایە.
ئاخر بە دەردی دەڵێن: هەی حوشترینە چ کەسێک هەیە ماڵی خۆی بسوتێنێت، چ کەسێک هەیە ماڵی خۆی بەدەستی خۆی تاریک بکات، چ کەسێک هەیە شادەماری ئابووری وڵات ببرێت، کە هەر لەسەر ئەو غاز و شادەمارە چەندین ساڵە لەگەڵ ئێوە و هاوبیرانی ئێوە لە شەڕێکی سەختی سیاسیدایە. جارێكی تریش ناچارمان دەكەن پێتان بڵێین: هەی حوشترینە ئێمە خەریکی بەدواداچونین بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە و ئێوەش خەریکی چەواشەکارین .
دەزانین ئێوە چەندە دڵخۆشن بەو پەلامارە تیرۆرستییە، چونکە هەوڵێکی زۆرتاندا غازەکەش بەدەردی نەوتەکە ببەن، نەمانهێشت ، رێگریمانکرد ، هەڵوێستی تۆندمان نواند . کوڵمان نەدا تاپرۆژەکە گەیشتە ئەنجام و بەبێ جیاوازی خزمەت بەهەموو خەڵکی کوردستان دەگەیێنێت . بۆیە چاوتان بەو پرۆژە ستراتیژییە هەڵنایەت و وا ئەمڕۆكە بە روکەش فرمێسکی تیمساحی بۆ دەڕێژن و ئەگەرنا لە خۆشیاندا هەڵدەپەرن، ئامۆژگاری داتان نادات، بەڵام ئەگەر زەڕەیەك كەرامەتی میدیایتان هەبێت دەبێت واز لەو ژەهرە بێنن و ناچارمان مەکەن بە هەندێک پەیامی دیکە گارەگارتان خامۆش بکەین .
بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

