وتەبێژی یەکێتی: لەهەرێم پێویستمان بەسازان و هاوسەنگی و هاوبەشی هەیە
کوردستان 05:45 PM - 2025-11-25
PUKMEDIA
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: فەخر و شانازی بەدەنگدەرانمانەوە دەکەین و داوای لێبوردن لە هاووڵاتیان دەكەین
ئەگەر لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بووبینە هۆی بێزاریان، ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکمان داوە بەدڵنیایی جێبەجێی دەکەین و بۆ ئەوەش پێویستمان
بە یەک دەنگی و یەک ڕەنگی هەیە لەبەغداد.
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی هەر سێ تەوەری (هەڵبژاردن، پێکهێنانی
حکومەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی)کرا.
ئەوەشی وت: بۆ ئێمە وەک یەکێتی دەنگدەرانمان جێگەی فەخر و شانازیمانن، مەکتەبی
سیاسی پێتان دەڵێت کە داواکانتان گەیشتووە جێی خۆی و پێداگر و سورین لەسەر
داخوازییەکانمان و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان داوە.
وتیشی: دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە بۆ دانوستانەکان و دەمانەوێت حکومەتێکی
خزمەتگوزاری سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان پێکبهێنین و بۆ ئەوەش پێویستمان بە سازان
و رێککەوتن هەیە، پێداگریشین
لەسەر داواكارییەكانمان بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، لەو کارنامەیەی حکومەت
کە لەگەڵ پارتی دامانڕشتووە و نزیکبووینەتەوە لە کۆتایی پەشیمان نەبووینەتەوە و
چاوەڕوانیمان ئەوەیە لایەنەکانی دیکەش پەشیمان نەبووبنەوە.
لە وەڵامی رۆژنامەنوسانیش دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عیراق وتی: بەغداد قوڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستانە، ئێمە هێز و دەنگ و رەنگی یەکێتییەکان و تەواوی دەنگدەران دەبین لەبەغداد
و بەدوو پرۆژە بەشداری دەکەین لە حکومەتدا، پرۆژەیەکی سیاسی و پرۆژەیەکی ئابوری بۆ
چارەسەری کێشەکان، بۆ ئەوەش هیوادارین سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان یەک دەنگ و
یەک رەنگ بن بۆ چارەسەری کێشەکان لەبەغداد.
کاروان گەزنەیی ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند مەلەفێکە کە مەلەفی دارایی و ئەمنی و
چەند مەلەفێکی دیکەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەبەستییەتی کە هاوبەشێکی
راستەقینە بێت لە تەواوی ئەو مەلەفانە، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی راستەقینەی
هاووڵاتیان بکات، خۆ ئەگەر بەشدار نەبێت، ئەوە هاوبەشی نابێت، کە یەکێتی ئەمەی
قبوڵ نییە و هاوبەشی دەوێت.
پەیوەست بە پۆستی سەرۆککۆمار،
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: پۆستی سەرۆککۆماری پشکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و مافی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و بۆ پۆستەکەش کاندیدمان دەبێت، هەر کاتێکیش مەکتەبی
سیاسی کاندیدی دیاریکرد رایدەگەیەنین.
لەبارەی یەکهەڵوێستی کورد لە بەغداد، کاروان گەزنەیی ئاماژەی بەوەکرد:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیارە دانوستانی هاوبەش لە چوارچێوەی خزمەتی گشتی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی بەیەکەوە لە بەغداد شەڕی مافە دەستورییەکانی
خەڵکی کوردستان بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین کێشەی مووچە و بودجە بەشێوەیەکی ریشەیی
چارەسەر بکەین.
پەیوەست بە دووبارە کردنەوەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، وتەبێژی یەکێتی دووپاتی کردەوە: ئێمە نە لە
دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن دەترسین و نە گومانمان لە دەنگدەر و جەماوەر و
لایەنگرانمان هەیە، چونکە لە سێ هەڵبژاردنی رابردوودا، کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگا و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بوو، رکابەرەکانمان
کورسی و دەنگیان کەمی کردووە، بەڵام یەکێتی کورسی و دەنگەکانی زیادی کردووە، بۆیە
ئامادەین هەڵبژاردنین.
لە کۆتایشدا،کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ
یەکێتی،دووپاتی کردەوە: دوێنی کاک قوباد زۆر بە روونی رایگەیاند حکومەتێکی سەرکەوتوو
بەبێ یەکێتی پێکنەیات، ئەمیش بەهۆی لایەنی مێژوویی و جوگرافی و دەنگ و کورسییەوەیە،
لەو باوەڕەدام لایەنەکانی دیکەش ئەم راستییە باش دەزانن، بۆیە سەرکەوتوو نابێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: هەماهەنگیی نێوان عیراق و ئێران فاكتەری گرنگی روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانە
07:03 PM - 2025-12-12 -
لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال
05:18 PM - 2025-12-12 -
بەفر بارین دەستپێدەكات
10:54 AM - 2025-12-12 -
سێ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر تێدەپەڕێت
09:52 AM - 2025-12-12
ئەمانەش ببینە
عەتا محەمەد: تەقەكەرەكانی چەمچەماڵ پێشمەرگەی عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك بوون
03:53 PM - 2025-12-12
شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
02:56 PM - 2025-12-12
روونكردنەوەیەكی كورت و پێویست لەسەر قسە چەواشەكاری و بێ ناوەڕۆك و بێ کردارەکانی عەلی حەمەساڵح
02:15 PM - 2025-12-12
لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
01:22 PM - 2025-12-12
زۆرترین خوێنراو
-
ئۆپۆزیسیۆن ههورێكي به تاڵ
بیروڕا 03:50 PM - 2025-12-12 -
شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
کوردستان 02:56 PM - 2025-12-12 -
روونكردنەوەیەكی كورت و پێویست لەسەر قسە چەواشەكاری و بێ ناوەڕۆك و بێ کردارەکانی عەلی حەمەساڵح
ی ن ک 02:15 PM - 2025-12-12 -
لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
کوردستان 01:22 PM - 2025-12-12 -
د. بەرهەم ساڵح پۆستێكی باڵای جیهانیی وەردەگرێت
کوردستان 12:02 PM - 2025-12-12 -
بەفر بارین دەستپێدەكات
کوردستان 10:54 AM - 2025-12-12 -
سێ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر تێدەپەڕێت
کوردستان 09:52 AM - 2025-12-12 -
سەرۆك بافڵ: فەرماندە ئاكام بۆ سەرفرازی گەلەكەمان گیانی بەختكرد
کوردستان 09:11 AM - 2025-12-12




.jpg)

دابەزێنە

