نێروەیی: بەدەستپێشخەری یەكێتی دەتوانرا كورد ئەنجومەنێكی سیاسی بەهێزی لەبەغداد هەبێت
کوردستان 04:57 PM - 2025-11-25
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنیت: یەكێتی، سێ ساڵ لەمەوبەر دەستپێشخەری كردو پڕۆژەی پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سیاسی خستەبەردەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، چونكە پێیوابوو، پێكهێنانی ئەنجومەنێكی وەها دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی كورد لە بەغداد و هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی لەهەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی بەشدارینەكردنی سەرجەم لایەنە سەرەكییەكانەوە پڕۆژەكە نەكەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تایبەت بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: پاش كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پێكهاتەی سوننە و شیعە لەناو خۆیاندا هاوپەیمانێتیان پێكهێنا، هاوكات پێكهاتەی سوننە ئەنجومەنێكی سیاسی پێكهێنا، ئەمەش بووە پرسێكی سەرەكی ناو نوخبەی سیاسی و رۆشنبیران و میدیای كوردی و ئەو پرسیارەیان وروژاند كە بۆ لەكوردستاندا ئەم جۆرە ئەنجومەنانە پێكناهێندرێن؟.
راشیگەیاند: سێ ساڵ لەمەوبەر و بە دیاریكراوی لەرۆژی 24ی 11ی 2022 دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پەیامێكدا داوای لەسەرجەم هێز و لایەنە كوردستانییەكان كرد كۆببنەوە، كۆبوونەوەكەش لەهاوینەهەواری دوكان ئەنجامدراو 22 لایەنی سیاسی بەشداریان تێدا كردو پڕۆژەی یەكێتی كە بیرۆكەی پێكهێنانی ئەنجومەنیكی سیاسی تێدابوو خرایە بەردەمیان، هەرچەندە هاوهەڵوێست و هاوڕای یەكێتی و سەرۆك بافڵ بوون، بەڵام بەداخەوە هەموو لایەنە سەرەكییەكان بەشداریان نەكردو پڕۆژەكە نەكەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشكرد:پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سیاسی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی كورد لەبەغداد و هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی لەهەرێمی كوردستان، هاوكات زەمینە خۆشكەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی هەر مەترسی و ئاڵۆزییەك كە دێنە پێشەوە، چونكە دەتواندرێت لەو رێگایەوە بە كۆدەنگی گفتوگۆی لەبارەوە بكەن و چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، هەربۆیە یەكێتی سێ ساڵ لەمەوبەر ئەو دەستپێشخەرییەی كردووە و ئەوە هەڵوێستی رەسمی یەكێتی بووە بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سیاسی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: هەماهەنگیی نێوان عیراق و ئێران فاكتەری گرنگی روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانە
07:03 PM - 2025-12-12 -
لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال
05:18 PM - 2025-12-12 -
بەفر بارین دەستپێدەكات
10:54 AM - 2025-12-12 -
سێ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر تێدەپەڕێت
09:52 AM - 2025-12-12
ئەمانەش ببینە
عەتا محەمەد: تەقەكەرەكانی چەمچەماڵ پێشمەرگەی عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك بوون
03:53 PM - 2025-12-12
شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
02:56 PM - 2025-12-12
روونكردنەوەیەكی كورت و پێویست لەسەر قسە چەواشەكاری و بێ ناوەڕۆك و بێ کردارەکانی عەلی حەمەساڵح
02:15 PM - 2025-12-12
لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
01:22 PM - 2025-12-12
زۆرترین خوێنراو
-
ئۆپۆزیسیۆن ههورێكي به تاڵ
بیروڕا 03:50 PM - 2025-12-12 -
شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
کوردستان 02:56 PM - 2025-12-12 -
روونكردنەوەیەكی كورت و پێویست لەسەر قسە چەواشەكاری و بێ ناوەڕۆك و بێ کردارەکانی عەلی حەمەساڵح
ی ن ک 02:15 PM - 2025-12-12 -
لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
کوردستان 01:22 PM - 2025-12-12 -
د. بەرهەم ساڵح پۆستێكی باڵای جیهانیی وەردەگرێت
کوردستان 12:02 PM - 2025-12-12 -
بەفر بارین دەستپێدەكات
کوردستان 10:54 AM - 2025-12-12 -
سێ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر تێدەپەڕێت
کوردستان 09:52 AM - 2025-12-12 -
سەرۆك بافڵ: فەرماندە ئاكام بۆ سەرفرازی گەلەكەمان گیانی بەختكرد
کوردستان 09:11 AM - 2025-12-12




.jpg)

دابەزێنە

