سەنتەرێک لە کەرکوک، ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر چارەسەر دەکات
کوردستان 03:20 PM - 2025-11-23
رۆژنامەی سەباح
سەنتەری چارەسەركردنی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک
ماددەی هۆشبەر، ئەو ماددانەن دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە کەسانی
بەکارهێنەر یان کەسانی چواردەوریان، وا لە کەسی ئالوودەبوو دەکات رەوشتی دوور لە
بەها کۆمەڵایەتییەکان بنوێنێت و لە خێزان و کۆمەڵ دایدەبڕێت، هەروەها زیانی
ئابووری هەیە و بەکارهێنەرەکەی تووشی سزای یاسایی دەکات.
لە شاری کەرکوک، سەنتەرێکی تایبەت بە چارەسەركردنی ئالوودەبووانی
ماددەی هۆشبەر هەیە، هەندێک لە ئالوودەبووان لەلایەن کەسوکاریانەوە دەبرێنە
سەنتەرەکە بۆ چارەسەرکردن و هەندێکی دیکە لە ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر پاش
دەستگیرکردنیان لە بەندیخانەوە دەنێردرێنە ئەو سەنتەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئالوودەبوونی کەسێک
شێرزاد ناوی خوازراوی ئالوودەبوویەکی ماددەی
هۆشبەرە لە کەرکوک، پاش دەستگیرکردنی لە سەنتەری چارەسەركردنی ئالوودەبووانی
ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرێت لە بارەی توشبوونی بە مادەی هۆشبەر وتی:
دوو ساڵ لەمەوبەر، ئاشنایەتیم لەگەڵ كۆمەڵێك كەس و هاوڕێدا پەیدا كرد، شەوان
لەگەڵیان دەچوومە دەرەوە و لە شوێنێک لە بازاڕ یاخود ماڵێک کۆدەبووینەوە،
نێرگەلەمان دەکێشا و کاتمان بەسەردەبرد، پاش ماوەیەک تووشی بێهێزی و بێتاقەتی
بووم، هەندێك شەو نەدەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە و لە دەرەوە دەمامەوە، دواتر زانیم لە
رێگەی نێرگەلەکێشانەوە ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بووم.
شێرزاد ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە، پێش
ئالوودەبوونی ئاسایی ژیانی لەگەڵ خێزانەکەیدا بەسەر دەبرد، بەڵام ئێستا لە زیندانە
و چاوەڕوانی تەواوبوونی ماوەی سزاکەیەتی و لەگەڵیدا چارەسەریش وەردەگرێت.
شێرزاد دەڵێت: ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵم بەکاردەهێنا، دوای
ئالوودەبوونم هاوڕێکانم لێم دوورکەوتنەوە و کارەکەمم لە دەستدا، بە تەواوی ژیانم
تێکچوو، نەمدەتوانی بەبێ ماددەی هۆشبەر هەڵبکەم، شەوێک لەلایەن هێزی ئاسایشی
نیشتمانییەوە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا دەستگیرکراین و براینە بەندیخانە.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی لە زیندانم، لە سەنتەری چارەسەركردنی
ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرم و چاوەڕوانی تەواوكردنی ماوەی
سزاکەمم.
پەیوەست بە ئاماری چارەسەركردنی ئالوودەبووان،ئەوا بەپێی ئامارێکی
سەنتەری چارەسەركردنی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک، لە ماوەی هەشت مانگی
رابردوودا نزیكەی 100 كەسی ئالوودەبوو لە سەنتەرەکە ناویان تۆمارکراوە بۆ
چارەسەرکردن، 40 کەسیان چارەسەركراون و گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان
چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئالوودەبووان:
لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی ئالوودەبووان، سامان یابەعەلی وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رایگەیاند: سەنتەرەكە یەكێكە
لە باشترین سەنتەرەكانی عیراق و پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە لە رووی مامەڵەكردن و
پێدانی چارەسەری پزیشكی بە ئالوودەبووان.
وتیشی: لە سەنتەرەكەدا، بەرنامەیەكی چاكسازی سێ مانگی بۆ كەسی
ئالوودەبوو دیاریكراوە، دواتر لیژنەیەكی پزیشكی هەڵسەنگاندن بۆ کەسەکە دەكات،
ئەگەر هاتوو سوودی وەرگرتبوو ئەوا رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە، بەڵام ئەگەر لیژنەکە
پەسەندیان نەکرد، بەرنامەی چارەسەرەکەی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە بۆ درێژ دەكرێتەوە.
بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان:
بەپێی ماددەی 40 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی
ماددەی هۆشبەر، ئەو کەسەی بە ویستی خۆی بچێتە سەنتەرەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، سزا
نادرێت و لێبوردنی گشتی دەیگرێتەوە، ئەم ماددەیە تایبەتە بەو کەسانەی تەنیا
ئالوودەبوون.
وتەبێژی تەندروستی كەركوك دەڵێت: گەنجێكی زۆر بەهۆی ئالوودەبوونیان بە
ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و ئامادەش نین لە بەندیخانەوە ببرێن بۆ وەرگرتنی
چارەسەر لە سەنتەرەکە، هۆكارەكەشی بۆ نەزڕاندنی ناوبانگی كەسوكاریان دەگەڕێتەوە،
لەبەرئەوە بە ناچاری لیژنەی پزیشكیی سەردانیان دەكات، لە بەندیخانە چارەسەری
پزیشكییان پێدەدەن و رێنمایی دەكرێن.
وتیشی: لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک ئالوودەبوو هەبوون، لە سەنتەری
چارەسەركردنی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک، چارەسەریان وەرگرتووە و
گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.
بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان پێویستی بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی
بەردەوامە، فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بەردەوام کۆڕ و سیمیناری تایبەت بە زیان و
مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر بۆ چین و توێژە جیاجیاکان ساز دەکات، هەروەها
مامۆستایانی ئایینییان راسپاردووە لە وتارەکانیاندا باس لە تاوانی بەکارهێنانی
ماددە هۆشبەرەکان بکەن، بە ئامانجی ئالوودەنەبوون و دوورکەوتنەوە لێی.
PUKMEDIA/ کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا: برەودان بەتوانای كادران و چالاكردنەوەی ئۆرگانەكان پێویستیی قۆناغەكەیە
01:48 PM - 2026-01-18 -
هێرشەکانی سوریا مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ دروستدەکات
01:31 PM - 2026-01-18 -
عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
01:05 PM - 2026-01-18 -
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
ئیدارەی خۆسەر داوای چەک هەڵگرتن لە هاووڵاتیان دەکات
10:42 AM - 2026-01-18
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
کوردستان 07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
کوردستان 06:57 PM - 2026-01-17 -
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
کوردستان 05:29 PM - 2026-01-17 -
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

