قوباد تاڵەبانی: حکومەتێکی سەرکەوتوو بەبێ یەکێتی پێکنایەت
کوردستان 01:15 PM - 2025-11-23
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لە وەڵامی رۆژنامەنوساندا رایگەیاند: وەک
یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆمان لەگەڵ پارتی کردوەو بەردەوامیش دەبین، پۆستی
سەرۆککۆمار ئیستحقاقی کوردە، دەبێت کابینەی داهاتووی عیراق بەشێوەیەکی ریشەیی پرسی
نەوت و مووچە یەکلایی بکاتەوە، دڵنیاین حکومەتێکی سەرکەوتوو بەبێ بەشداریکردنی یەکێتی
پێکنایەت.
پۆستی سەرۆککۆمار ئیستحقاقی کوردە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ برایانی
پارتی لە گفتوگۆدا بوین تا کاتی گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئێستاش ئامادەین
دەستپێبکەینەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، هاوکات بۆ پێکهێنانی
حکومەتی نوێی عیراق پێویستمان بە گفتوگۆیە و پێویستە هەموو لایەنەکانیش بەشدار بن
هەتا بتوانێت خزمەتکارێکی باشی خەڵک بێت بە گشتی، ئەوەش روونە کە لایەنە
کوردستانییەکان لە عیراق پۆستی سەرۆککۆمار بە ئیستحقاقی کورد دەزانن.
بەشێوەیەکی ریشەیی پرسی نەوت و مووچە یەکلایی بکرێتەوە
وتیشی: عیراق توانایەکی ئابوری و مرۆیی زۆر گەورەی هەیە و دەتوانێت
پێگەیەکی گەورەی نێودەوڵەتی هەبێت، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە بە ئاستی شایستەی
خۆی بگات، بەهیواین بەڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان پێیبگەن و دەبێت کابینەی
داهاتووی عیراق بەشێوەیەکی ریشەیی پرسی نەوت و مووچە یەکلایی بکاتەوە، یاسای نەوت
و گاز لە ئەرکە لەپێشینەکانی بێت، ئێمەش وەک یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بۆ ئەوە
کاردەکەین.
هاوکات لەبارەی خزمەتگوزارییەکان لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد: لەماوەی
رابردوو خزمەتگوزاری لە سلێمانی نەوەستاون و ناشوەستن و بەردەوام وەبەرهێنەران
دێنە ئەم شارە و پەرە بە کار و پرۆژەکانیان دەدەن، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم کەشە ئەمنییە پارێزراوەی لە سلێمانی هەیە.
حکومەتێکی سەرکەوتوو بەبێ یەکێتی پێکنایەت
لەبارەی حکومەتی هەرێمیشەوە وتی: ئێمە باسی حکومەتی بنکەفراوانمان نەکردووە،
لەوەش دڵنیاین حکومەتێکی سەرکەوتوو بەبێ بەشداریکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پێکنایەت.
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا لەبارەی پارێزگاری کەرکوکەوە وتی: رێبوار
تەها پارێزگارێکی سەرکەوتوو بووە بۆ کەرکوک بەهەموو پێکهاتەکانیەوە بۆیە کەسانی
سەرکەوتوو هەقی خۆیانە لە پۆستەکەیانا بمێننەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێرشەکانی سوریا مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ دروستدەکات
01:31 PM - 2026-01-18 -
عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
01:05 PM - 2026-01-18 -
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
کوردستان 07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
کوردستان 06:57 PM - 2026-01-17 -
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
کوردستان 05:29 PM - 2026-01-17 -
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

