تەرمی گەنجەكەی كەلار بۆپشكنینی زیاتر رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا
کوردستان 09:21 AM - 2025-11-23
پۆلیسی گەرمیان
مەهدی محەمەد خالید
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت: تەرمی ئەو گەنجەی كەلار دۆزرایەوە كەماوەی شەش رۆژ بوو بێسەروشوێن بوو، راشیگەیاند: ناوبراو ئاسەواری هیچ جۆرە فیشەك و ئەشكەنجەدانێك بە جەستەیەوە نییە و بۆپشكنینی زیاتر رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.
عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، PUKMEDIA ی راگەیاند: دوانیوەڕۆی رۆژی 22ی 11ی 2025، لە گوندی كانی ماسی سەر بەناحییەی قۆرەتوو تەرمی مەهدی محەمەد خالید لەدایكبووی ساڵی 1999 دانیشتووی گەڕەكی كەلاری كۆنی قەزای كەلار بەخنكاوی لەڕوباری سیروان دۆزرایەوە، كە ناوبراو ماوەی شەش رۆژە لەماڵ دەرچوو بوو نەگەڕابووەوە كەسوكاری سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس.
راشیگەیاند: دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون و سوودبینین لەكامێرای چاودێری و گەڕانێكی بەرفراوان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو ئۆپراسێون و ئاسایش و پۆلیس و چەندین هاووڵاتی خۆبەخش و كەسوكاری قوربانێكە ئێوارەی رۆژی شەممە تەرمەكەی بەخنكاوی دۆزرایەوە و دوای پشكنین وتوێكاری لەپزیشكی دادی قەزای كەلار ناوبراو ئاسەواری هیچ جۆرە فیشەك و ئەشكەنجەدانێك بە جەستەیەوە نییە و بۆپشكنینی زیاتر رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر پۆلیس لەسەرچۆنێتی رووداوەكە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
01:05 PM - 2026-01-18 -
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
کوردستان 06:57 PM - 2026-01-17 -
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
کوردستان 05:29 PM - 2026-01-17 -
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

