یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیفا پشتیوانی له‌یانه‌ی زاخۆ ده‌كات
کوردستان 02:17 PM - 2025-11-22
وێبسایتی فیفا
یانەی زاخۆ
یه‌كێتی پشتیوانی زاخۆ و هانده‌ره وه‌رزشیه‌كانیه‌تی و پاڵپشتی هه‌میشه‌یی دوپاتده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تیه‌ی فیفا زاخۆییه‌كان وه‌ك نموونه‌ی هانده‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان بناسدرێن، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش دوپاتیده‌كاته‌وه كه یه‌كێتییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان له‌پێناو ئه‌وه‌دایه ده‌ستكه‌وتێكی وه‌رزشی گه‌وره‌ی له‌و جۆره له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ كورد بێت و هه‌رێمی كوردستان ببێته نموونه‌یه‌كی جوانی وه‌رزش دۆستی.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتییه‌كان پاڵپشتی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ ده‌كه‌ن له دیاریكردنی فیفا وه‌ك باشترین هانده‌ر و هه‌موو پشتیوانیه‌ك پێشكه‌ش به هانده‌رانی یانه‌كه ده‌كه‌ن و میدیای یه‌كێتیش پاڵپشتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه ده‌بێت.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی كاربه‌رده‌ستانی حكومی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌نگیان به‌سه‌رخستنی یانه‌ی زاخۆ له فیفا داوه‌و پشتیوانی لێده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و نازناوه.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا)، هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆی وه‌ك یه‌كێك له سێ كاندیدی كۆتایی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی هانده‌رانی فیفا ده‌ستنیشان كردوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشتیوانی هانده‌رانی یانه‌كه بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌ت منداڵانی توشبوو.
پڕ‌ۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه بڕ‌یاره تاوه‌كو 28ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامبێت، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا ماوه بۆ ده‌نگدان به یه‌كێك له‌كاندیده‌كان.
ده‌توانن لێره كلیك بكه‌ن بۆ ده‌نگدان به هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی فیفا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
کوردستان 05:29 PM - 2026-01-17 -
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

