شێخ جەعفەر: بەشکۆوە یادی رۆژی شەهیدی یەکێتی دەکەینەوە
کوردستان 11:16 AM - 2025-11-21
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکی هەرێم لە یادی رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیامێک بڵاودەکاتەو و دەڵێت: بە شکۆوە یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتی دەکەینەوە، لەم رۆژەدا دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی یەکێتی و گشت شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی کوردستان.
دەقی پەیامەکە..
لە 21ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا بە شکۆوە یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتی دەکەینەوە، لەم رۆژەدا دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی یەکێتی و گشت شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی کوردستان دەنێرم، هەمیشە سەربەرز و سەرفراز بن کەسوکار و خانەوادەی شەهیدەکانمان.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا، رووبارێک خوێنی لەپێناو گەیشتن بۆ ئازادی و رزگاریی کوردستان بەخشیوە، هەر لە شەڕە دەستەویەخەکانی شاخ و هێرشە پارتیزانەکانی ناو شار تا ژووری زیندانییەکانی بەعسی فاشیزم و سەنگەری بەرگری دژ بە تیرۆریستانی داعش خوێنی لە جەستەی چۆڕاوە.
ئەم یادە رۆژێکی مەزنە لە مێژووی پڕ سەروەریی و خەباتی شۆڕشگێڕی حزبی شەهیدان کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لە سێدارەدانی سێ سەرکردەی قارەمانی یەکێتی بە ناوەکانی (شەهابی شێخ نووری و جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب)، مێژووی یەکێتی دەرخەری خەمخۆری و ئازایەتیی سەرکردەکان و پێشمەرگەکانیەتی، هێزی یەکێتیی نیشتیمانی لە بیروباوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە، بۆیە ئەستەمە بۆ نەیارانی بیر لە لاوازبوونی بکەنەوە.
سڵاو لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بێت، کە ئازیزترینەکانی خۆیان پێشكەش بە كورد و كوردستان كردووە، دڵنیایان دەکەینەوە کەوا لای ئێمە هەمیشە جێگای شانازین.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا: برەودان بەتوانای كادران و چالاكردنەوەی ئۆرگانەكان پێویستیی قۆناغەكەیە
01:48 PM - 2026-01-18 -
هێرشەکانی سوریا مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ دروستدەکات
01:31 PM - 2026-01-18 -
عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
01:05 PM - 2026-01-18 -
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
ئیدارەی خۆسەر داوای چەک هەڵگرتن لە هاووڵاتیان دەکات
10:42 AM - 2026-01-18
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
کوردستان 07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
کوردستان 06:57 PM - 2026-01-17 -
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
کوردستان 05:29 PM - 2026-01-17 -
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17







دابەزێنە

