وەزیری دادی عیراق پڕۆژەیەکی نوێ بۆ زیندانیکراوان رادەگەیەنێت
عیراق 02:41 PM - 2025-11-19
راگەیاندنی وەزارەتی داد
کردنەوەی پڕۆژەی چاوپێکەوتنی بینراو و بیستراوی ئەلیکترۆنی
وەزیری دادی عیراق پڕۆژەی نوێ کە چاوپێکەوتنی بینراو و بیستراوی ئەلیکترۆنییە بە شێوەیەکی ئاست بەرزی ڕێکخراوەیی و ئەمنی لە زیندانی ناوەندیی کەرخ کردەوە.
ئەمڕۆ 19ی 11ی 2025، وەزارەتی دادی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق پڕۆژەی چاوپێکەوتنی بینراو و بیستراوی ئەلیکترۆنی لە زیندانی ناوەندیی کەرخ کردەوە کە ئامانجی پڕۆژەکە پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە پێشکەش بە زیندانییەکان و کەسوکاریان دەکرێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن، هەروەها پرۆژەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی وەزارەت بۆ ڕێکخستنی ڕێکارەکانی چاوپێکەوتن و پتەوکردنی پەیوەندی مرۆیی لە نێو دامەزراوه چاکسازییەکاندا، هەروەها یەکەمین جۆرە پڕۆژەیە لەسەر ئاستی دامەزراوە چاکسازییەکانی عێراقدا.
لە میانی دەستپێکردنی پرۆژەکه د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق رایگەیاند: پڕۆژەکە بارگرانی لەسەر کەسوکاری زیندانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە ناتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئامادەبن بەهۆی دووری شوێنەکانیان،یان بەهۆی دۆخی تەندروستی،یاخود بارودۆخی ئابووری.
ڕوونیشیکردەوە کە خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بەپەیوەندی بینراو و بیستراو دەدات لە ڕێگەی پلاتفۆرمی جیتسی میتەوە( Jitsi Meet ) بەتوندوتۆڵی ئاست بەرزی ڕێکخراوەیی و ئەمنی، لەپێناو دڵنیابوون لە پەیوەندی ڕێکوپێک، تاوەکو بەشدار بێت لە کەمکردنەوەی بارگرانیی سەر خێزانەکان لە کاتی سەردان وچاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:41 AM - 2025-12-17 ڕفعەت عەبدوڵڵا: لەڕۆژی ئاڵادا جەخت لەیەکگرتوویی ناوماڵی کورد دەکەینەوە
ئاڵای كوردستان ناسنامەی نەتەوەیەكە
08:58 AM - 2025-12-17
سەرۆك بافڵ: سەركەوتنی یانەی زاخۆ بەرهەمی یەكڕیزیی خەڵكی كوردستانە
02:16 PM - 2025-12-16
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16







دابەزێنە

