قوباد تاڵەبانی: هەردوو حکومەتی داهاتووی عیراق و هەرێم کێشەکان چارەسەربکەن
کوردستان 07:19 PM - 2025-11-18
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت
قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان
قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا
و نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى ئيتاڵيا و محەمەد حەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى
گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق کۆبووەوە.
لە هەر سێ کۆبوونەوەکەدا
کە رۆژی سێ شەمە18ی11ی2025، لە هەولێر بەڕێوەچوون،
تاوتوێی دۆخی عیراق لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
کرا، جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی بە دەستکەوتێکی
گەورە بۆ خەڵکی عیراق وەسف کرد و هیوای خواست بەپێی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە
حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاووڵاتییانی عیراقدا بێت و مافەکانی
هەموو پێکهاتەکان تیایدا پارێزراوبێت.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی
کردەوە کە پێویستە ئەولەوییەتی هەر دوو حکومەتی داهاتووی عیراق و هەرێم چارەسەرکردنی
بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بێت بەپێی دەستور و رایگەیاند چارەسەرکردنی
کێشەکان دەرگا دەکاتەوە بەرەو عیراقێکی سەقامگیرتر و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی
ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان.
سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداریکردنی
لایەنە کوردستانییەکان لە حکومەتی داهاتووی عیراقدا، جێگری سەرۆکوەزیران بە پێویستی
زانی لایەنە کوردستانییەکان لەڕێی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە لەسەر بەرنامە و پلانی
هاوبەش رێکبکەون و بە یەکڕیزییەوە لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان بکەونە دانووستانەوە بۆ
ئەوەی باشتر بتوانن داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید موسا بەرز ڕادەگرین
09:39 AM - 2026-03-03 -
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
09:51 AM - 2026-03-03
هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
07:28 PM - 2026-03-02
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02




.jpg)


دابەزێنە

