riklam

وتەبێژی یەکێتی: ئەم پارتییەی ئەمڕۆ قسەی راست بۆ بەرپرسەکانی بە رەوا نابینێت

کوردستان 10:44 PM - 2025-11-08
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەى راگەیاندنى کاروان گەزنەیی

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: قسەکانی فازڵ میرانى رادیۆ دەرچوون و بە داخەوە ئەم پارتییەی ئەمڕۆ، قسەی راست بۆ بەرپرسەکانی بە رەوا نابینێت، چونکە سیاسەتی پارتی هەندێک هەرزە سیاسیی دایدەڕێژن.

دەقى راگەیەنراوەکە:

قسەکانی کاک فازڵ ڕادیۆ دەرچوون...

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، فازڵ میرانی هەندێک ڕاستی مەعقوڵی وت، کە پێچەوانەی خواستی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی بوون، کە هاوتابوون لەگەڵ ئەو کەسایەتییەی کە فازڵ میرانی خۆی هەیەتی. بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە ئەمڕۆ قسەکانی گۆڕی، چونکە بە داخەوە ئەم پارتییەی ئەمڕۆ، قسەی ڕاست بۆ بەرپرسەکانی بە ڕەوا نابینێت، چونکە سیاسەتی پارتی هەندێک هەرزە سیاسیی دایدەڕێژن، بۆیە ئەمڕۆ لە ژێر فشاری باڵی خۆسەپێنی ڕوئیا دیوەخانی پارتی بۆ پاراستنی پێگەی خۆی ناچار کرا، پێچەوانەی کەسایەتی و تێڕوانینی خۆی قسە بکات.

کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket