سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
کوردستان 06:35 PM - 2025-11-06
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لەسەر چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ پارتی جیاوازیمان هەیە، بۆیە گرنگە حكومەتێكی بێ كەموكوڕی پێكبهێندرێت و لەژێر ناوی بێ ماناشدا مووچەی خەڵكی هەرێم بڕدرا.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێكهێنانی كابینەی نوێ گرنگە، چونكە دەبێت كێشەكانی رابردوو چارەسەربكات و ئێمە جیاوازیمان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە و بەتایبەت لەگەڵ پارتیدا هەیە، ئەوان لەژێر ناوی بێمانا و كەرامەتدا مووچەی هەرێمیان بڕی، لە كاتێكدا هەمووان دەزانین كەرامەت گرنگە و چەندین ساڵە خەڵك لەپێناویدا شەڕدەكات، بەڵام ناكرێت تێر ئاگای لە برسی نەبێت.
راشیگەیاند: ناكرێت بەردەوام داوای پلەو پۆست لە عیراق بكەین و خۆشمان وا پیشانبدەین كە دژی عیراقین، ئێمە وەك یەكێتی دژی نین، بەڵكو عیراق بە قوڵایی ستراتیجی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم دەزانین.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە سوود وەرگرتنمان لەپێگەی خۆمان لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتیوانی لەو گۆڕانكارییانە دەكەین كە لەباكوری كوردستان هاتوونەتە پێشەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، هاوكات سیاسەتی كوردستانیمان بۆ رۆژئاوا و لە ئایندەدا بۆ رۆژهەڵاتیش هەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: پارتی سنوورەكان دادەخات و ئازاری خەڵك دەدات، بۆیە دەبێت هەوڵبدەین حكومەتێكی بێ كەموكوڕی پێكبهێنین بۆ بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

