شێخ جەعفەر بۆ وەرزشکاران: ئێوە ئەستێرەی گەشی ناو کۆمەڵگەن و نموونەی مرۆڤی لێبوردەن
کوردستان 07:56 PM - 2025-11-05
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی 11ى 2025، شێخ جەعفەر شێخ
مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە ژمارەیەکی زۆر لە
وەرزشکارانی سنووری سلێمانی.
لەدیدارێکدا کە جوتیار نوری و د. عەلی تەها
لێپرسراوی بازنەی باڵای وەرزشی و ئەدیب شکور لێپرسراوی بازنەی وەرزشی سلێمانی
ئامادەیبوون، لێپرسراوی ئەنجومەن، سڵاوی سەرۆک بافڵ-ی گەیاندە ئامادەبووان و
رایگەیاند: ئێوەی وەرزشکاران ئەستێری گەشی ناو کۆمەڵگەن و نموونەی مرۆڤی لێبوردەن
و گۆڕەپانەکانی وەرزش وەک قوتابخانەیەک وان، کە گەنجان فێری رێز و ئاکاری بەرز
دەکەن.
وتیشی: وەرزش پیرۆزی خۆی هەیە
و زۆرجار دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان گەلان.
هاوکات ئاماژەی بەرۆڵی وەرزشکاران کرد لە شۆڕشی رزگاریخوازی
کوردستاندا و رایگەیاند: چەندین وەرزشکار بوون بەسەرکردەی شۆڕش و دەیان وەرزشوانیش
لە شۆڕشی نوێدا شەهید بوون.
پاشان، باسی لە مێژووی پڕ لە تێکۆشانی یەکێتی
و رۆڵی وەرزشکاران لە هەڵبژاردنی پێشوودا کرد و ئاماژەی بەوەکرد: کە تا
ژمارەی کاندیدانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زۆربێت، ئەوەندە پێگەی کورد
لە بەغدا بەهێز دەبێت و دەتوانرێت ئەو یاسایانە دەربکرێن کە لەسوود و قازانجی
خەڵکی کوردستاندایە، هەربۆیە پێویستە خۆتان و خێزان و خزم و دۆستەکانتان لەرۆژی
دەنگداندا، سندوقەکانی دەنگدان پڕ بکەن لە دەنگی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

