سەعدی پیرە بۆ یۆنامی: خواستمان دەنگی راستەقینەی پێکهاتەکانە لەپەرلەمان
کوردستان 07:55 PM - 2025-11-04
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدێکی یونامی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی11ی 2025 سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی یونامی لە هەرێمی کوردستان فرانسیک لاناو بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان، مۆنیا رادزی مۆتسی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی یونامی لە هەرێمی کوردستان ، عەزیز بەرزنجی راوێژکاری سیاسی یونامی لە هەرێمی کوردستان
لە دیدارێکی نێوان هەردوو لادا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، لەدیدارەکەدا تاوتوێی لایەنە تەکتیکیەکانی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق کرا کە بڕیارە لە ١١ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، هاوکات وەفدی یونامی هەموو ئەو قۆناغانەیان شیکردەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق گرتوویانەتە بەر بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی پاک و سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت.
لەبەرامبەدا سەعدی ئەحمەد پیرە وێرای دەستخۆشی کردن لە کارەکانی یونامی لە عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، سوپاسی هەموو ئەو هەماهەنگی و هاوکاری و راوێژانەی تیمە جیاوازەکانی یونامی و ئاژانسەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لە ماوەی رابردوو ئەنجامیانداوە، نیگەرانی خۆیشی بۆ بریاری حکومەتی عیراق نیشاندا بەرامبەر کۆتایی هێنان بە ئەرکی یونامی لە عیراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ عیراق بە جێبهێڵن، هیوای خواست بەرپرسانی عیراق پێداچوونەوەیەک بەو بڕیاره بکەن چونکە تا ئێستاش عیراق و هەرێمی کوردستان پێویستی بە یونامی و ئاژانسەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان هەیە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: خواستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە کە هەڵبژاردن لە کەشێکی هێمن بەڕێوە بچێت و زۆرترین دەنگدەر بەشداربن بۆ دیاریکردنی نوێنەرانیان لە پەرلەمانی عیراق، سەبارەت بە کۆتاکانیش تەئکیدی کردەوە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە نوێنەری کۆتاکان ئەوانەبن کە لەلایەن کەمینەکانەوە هەڵدەبژێردرێن بۆئەوەی دەنگ و رەنگ و راستەقینەی نەتەوە و پێکهاتەکانیان بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

