مەکتەبی سیاسی: یەکێتی ژنان لە خەبات و تێکۆشاندا رۆڵی بەرچاویان هەبووە
کوردستان 02:02 PM - 2025-11-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە یادی 36 ساڵەی دامەزراندنیدا پیرۆزبایی لە یەکێتیی ژنانی
کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەو ڕۆڵەی کە ئەمڕۆ کچان و ژنانی کورد هەیانە، بە شێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە کە ماندوونەناسانە و کۆڵنەدەرانە خزمەتی ژنانی کردووە.
دەقی پەیامەکەی
مەکتەبی سیاسی:
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی
سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان
لەیادی 36 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین
یەکێتیی ژنانی کوردستان لە ڕۆژگاری ناهەمواری پاش جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی کوردستاندا،
شانبەشانی خەباتی سیاسی، بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەو نەهامەتیانەی ئەو ڕۆژانە، بۆ بەرگریی زیاتر لە مافەکانی کچان و ژنانی کوردستان دامەزرا و لەوکات
و سەردەمەی ئاوارەییدا، توانرا ژمارەیەکی
زۆر لە کچان و ژنان ڕێکبخات و لە دەوری خۆی کۆیان بکاتەوە.
هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە یەکێتیی ژنان توانی ژمارەیەکی بەرچاو لە کچ و ژنی بەتوانا
پێبگەیەنێت، کە لەناو کایەی سیاسی و حکومیی و پارلەمانییدا ڕۆڵ و پێگەیان هەبێت.
ئەو ڕۆڵەی کە ئەمڕۆ کچان
و ژنانی کورد لە گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشاندا هەیانە، بە شێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵە
بەردەوامەکانی ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە کە ماندوونەناسانە و کۆڵنەدەرانە خزمەتی ژنان
و پرسە گرنگەکانی ئەم توێژە گرنگە و کچانی گەنجی کوردستانیان کردووە.
یادی ئەمساڵ نزیکە لە هەڵبژاردنی خولێکی
تری پەرلەمانی عیراق ، بۆیە بەشداریی گەرموگوڕی کچان وژنان لەپرۆسەیەکی وەهادا و دەنگدان بە لیستی 222 یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەتەنها ژمارەیەک نابێت
لە سندوقەکانی دەنگداندا، بەڵکو ماناو پێگەیەکی
فراوانتر دەبەخشێت بە کۆمەڵگە چونکە دەنگی ژن
نوێنەرایەتی دیدگای نیوەی کۆمەڵگا دەکات.
لەم یادەدا سڵاو دەنێرین
بۆ گشت ژنانی تەوار ئاسا، کە بەردەوامن لە خەبات و داهێنان.
درود بۆ ڕۆحی ئەو ژنانەی پێشەنگ بوون لە بەرەوپێشبردنی ژنان بۆ ناو
کایەکانی تێکۆشان وهەموو تەمەنیان بەو خەباتە پیرۆزە بەخشی.
سەری ڕێزو نەوازش بۆ ئەو دایکانە دادەنەوێنین، کە لەناو
ناخۆشی و سەختییەکانی ژیاندا وەک ژن و دایکی
نمونەیی، نەوەیەکیان بۆ خزمەتی
گەل و وڵات پەروەردە کرد و بۆ ئەو تەوارانەی وەک بەشدارێکی کارای هێنانەدی ماف و دیموکراسی، جێپەنجەیان لەسەر نەخشەی گۆڕانکارییەکان
هەیە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

