riklam

قوباد تاڵەبانى: لەرێگاى یاساوە کار بۆ بەپیشەییکردنی وەرزش و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی دەکەین

کوردستان 06:51 PM - 2025-11-02
قوباد تاڵەبانى نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى

قوباد تاڵەبانى

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: لە رێگەی پەسەندکردنی یاساوە لە کوردستان و بەغدا کار بۆ بە پیشەییکردنی وەرزش و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی دەکەین و بەبێ یاسا و بەبێ بودجە هەر هەنگاوێکی دیکە بنرێت کاتییە.

قوباد تاڵەبانى لە پۆستێکى تایبەتیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، رایگەیاند: ئێمە بە شێوەیەکی ریشەیی پشتیوانی لە کەرتی وەرزش دەکەین، نەک بە پینەوپەڕۆ، بەشێک لە وەرزشوانان ئاگادارن کە زیاتر لە ساڵێکە بۆردێکمان پێکهێناوە و پلانی تۆکمەمان بۆ پێشخستنی هەموو بوارە وەرزشییەکان داناوە و بە کرداریش لەو ماوەیەدا هەندێک هەنگاومان ناوە.

ئەوەشى روونکردەوە: لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری وەرزشی پارێزگای هەولێر ئاماژەم بەوەدا، کە لە رێگەی پەسەندکردنی یاساوە لە کوردستان و بەغدا کار بۆ بە پیشەییکردنی وەرزش و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی دەکەین، ئێمە دەمانەوێت لە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەوە، ساڵانە بودجەی تایبەت بۆ کەرتی وەرزش دابین بکەین، بەبێ یاسا و بەبێ بودجە هەر هەنگاوێکی دیکە بنرێت کاتییە و بۆ پینەوپەڕۆیە و کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی کەرتی وەرزش نابێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket