سەرۆککۆمار: عیراق ئامادەیە ببێتە خاڵی پەیوەندی رۆژهەڵات و رۆژئاوا
عیراق 10:04 AM - 2025-09-24
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عیراق
سەرۆککۆماری عیراق
د. عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عیراق وتارێکی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشکرد و رایگەیاند: شانازی دەکەم لە بەردەم ئێوەدا بوەستم، بەناوی عیراقەوە قسە بکەم، بەو مێژووە دوور و درێژەی کە ئێوە دەیزانن، هەروەها سوپاسی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەم بۆ ڕۆڵی پشتیوانی و بەرگریکردن لە سیستەمی دیموکراسی.
عیراق ئامادەیە ببێتە خاڵی پەیوەندی رۆژهەڵات و رۆژئاوا
ئاماژەی بەوەشکرد: عیراق پێگەی ئاسایی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی وەرگرتەوە و ئامادەیە ببێتە خاڵی پەیوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا، هەر لەوتارەکەیدا لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆک کۆماری عیراق باسیلەوەشکرد: بە پشتیوانی دۆستەكانمان مەترسیدارترین هەڕەشەی تیرۆریستیمان تێکشکاند، هەروەها كار دەكەین بۆ سڕینەوەی شوێنەواری پەلامارە تیرۆریستییەكان، هاوکات بە ئیرادەیەكی نیشتمانی كار دەكەین بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی ئومێد بەخش.
جارێکی دیکە کەمینەکانی عیراق جینۆساید ناکرێن
د.لەتیف رەشید ئاشکراشیکرد، هەوڵەكانمان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان پێویستی بە پشتیوانی نیودەوڵەتییە، گرنگیشە كەمینەكان لە عیراق دڵنیا بكرێنەوە كە جارێكیتر رووبەڕووی جینۆساید نابنەوە، ئەوەشی خستەڕوو، وەکو پارێزەرێک کاردەکەم بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردانە لە پڕۆسەی ئاشتیانە و گواستنەوەی دەسەڵات بەردەوام دەبین، هەروەها هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی ئابوری و هەمەچەشنکردنی بەمەبەستی كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت بەردەوامە و كاردەكەین بۆ چالاکردنی وەبەرهێنانی توانا گەورەکانمان، داواش لە وڵاتانی وەبەرهێنان دەکەین روو لە عیراق بکەن.
وشکەساڵی و بیابان بوون هەڕەشە لە عیراق دەکەن
سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی سەرۆک کۆماری عیراق هۆشداریدا: کە عیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، كەمئاویی و وشكەساڵی و بیابانبوون هەڕەشە لە بوونی عیراق دەكات، بۆیە پێویستە توركیا و ئیران لە پرسی ئاو ئاگاداری ئەوەبن كە زیان بە عیراق نەگەیەنن.
دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین تاکە رێگەی ئاشتییە
لەبارەی ئاشتی و شەڕی غەززەشەوە سەرۆک کۆماری عیراق وتی: پێویستە پەلە بکرێت لە راگرتنی شەڕی غەززە و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دەبێت حکومەتی سوریا رێز لە پێکەوەژیان بگرێت
لە درێژەی وتارەکەیدا د.لەتیف رەشید باسی رەوەشی سوریای کرد و رایگەیاند: پشتیوانی لە ئاسایش و یەكپارچەیی خاكی سوریا دەكەین و دەبێت حكومەتی سوریا رێز لە فرەیی و پێکەوەژیان بگیرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

