بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 7 ی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت
کوردستان 03:46 PM - 2025-09-23
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
ئەمڕۆ23ی9ی2025، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەستیپێکرد و
لە کۆوبونەوەکەدا بڕیاردرا مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
خەرجبکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەگەڵ ئەوەی لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە مووچەی مانگی7ی مووچەخۆرانی هەرێم
خەرجبکرێت، هاوکات داواشکراوە حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 7 بۆ
وەزارەتی دارایی عیراق بنێرێت، بۆ ئەوەی رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێبکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لە
بارەی رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و
وەزارەتی نەوتی عیراق و کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن
کراوە، لەو چوارچێوەیەدا بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم
دراوە.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ داهاتە
نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوە کراوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس
لەوە کراوە بۆ مانگەکانی داهاتوو پشت بە پێشنیازەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت ببەسرێت بۆ
ناردنی داهاتە نانەوتییەکان.
وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی رابردوو بڕی 120 ملیار دیناری
وەک داهاتی نانەوتی بۆ عیراق ناردووە، بۆ ناردنی مووچەی ئەم مانگەش پێویستە ئەو
بڕە پارەیە بنێرێت، بۆ ئەوەی حکومەتی عیراق رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 7
دەستپێبکات.
پەیوەست بە ناردنی مووچە لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی
مووچەی مانگەکانی 7 و 8ی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ناردووە، بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA وردبینی لە لیستەکاندا تەواوکراوە ولە چەند
رۆژی داهاتوودا حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 9 بۆ عیراق دەنێرێت، لە کاتێکدا
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا تەنها بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی
7 دراوە.
هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە مەرجی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و
نەوت بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ی داوە، بەڵام ئیمزا کردنی رێککەوتنە
سێقۆڵییەکە و ناردنی 120 ملیار دیناری نانەوتی لەلایەن هەرێمەوە بۆ عیراق
کارئاسانی بۆ ناردنی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.
چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنە سێقۆڵییەکە بکەوێتە بواری
جێبەجێکردنەوە و نەوتی هەرێمی کوردستانیش دوای دوو ساڵ لە راگرتنی دەست بە
هەناردەکردنەوەی بکرێتەوە.
پێشتر د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو بە رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی
نەوت لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و لانی کەم
بۆ مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵ مووچەخۆران رووبەڕووی ئەم کێشەیە نابنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

