روانگەی سوری: لەنۆ مانگدا زیاتر لە 10هەزار کەس کوژراون
جیهان 03:16 PM - 2025-09-07
میدیاکان
سوریا
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە لە
ماوەی نۆ مانگدا و لەسەردەمی ئەحمەد شەرعدا زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژراون کە لەنێویاندا
زیاتر لە هەزار ژن و منداڵ هەن.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی
لەسەر دۆخی ئەمنی سوریا لەدوای روخانی رژێمی ئەسەد بڵاوکردووەتەوە، بەپێی
راپۆرتەکە لە 8ی12ی2024 تا رۆژی 6ی9ی2025، 10 هەزار و 672 کەس کوژراون، لەو
ژمارەیەش هەشت هەزار و 180 هاووڵاتی مەدەنین، هاوکات 438 کەسیان منداڵن و 620 کەسی
دیکەشیان ژنن.
پەیوەست بە ژمارەی کوژراوانی کەسانی سەربازی،
روانگەکە ئاشکرای کردووە، دوو هەزار و 492 سەرباز و چەکدار کوژراون.
روانگەی سوری روونیشی کردووەتەوە، کە سێ
هەزار و 20 حاڵەتی کوشتنی راستەوخۆ و بە تەقەی هەڕەمەکی بووە، کە زیاتر لەسەر
بنەمای نەتەوە و لایەنداری بووە، ئەوەی دیکەش بە تەقەی هەڕەمەکی و بۆردومانی
ئیسرائیل و تورکیا و تەقینەوەی مین بووە، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لە قوربانییەکان لە
نێو زیندانەکان و لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.
پەیوەست بە دەستگیرکراوان، روانگەی سوری
ئاماژەی بەوەکردووە: تاوەکو ئێستا هەزارەها کەس بە ناڕەوا دەستگیرکراون کە لە
نێویاندا ئەفسەری رژێمی پێشوو هەیە، بەبێ ئەوەی تۆمەتێکی دیاریکراویان ئاڕاستەکرابێت،
یان دادگایی کرابن، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی روونی پێوەرەکانی مافی مرۆڤە.
لە
کۆتایشدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای کردووە رێکاری پێویست بۆ پاراستنی
هاووڵاتیانی مەدەنی بگیرێتە بەر و لێپێچینەوەش لە تۆمەتباران بکرێت و کۆتایی بە
هەڵمەتی بانگەشەی نەتەوایەتی و ناوزڕاندن بهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

