ئۆرگان و لێپرسراوانی یەکێتی بۆ یادی مەولود پیرۆزبایی دەکەن
کوردستان 09:27 AM - 2025-09-04
PUKMEDIA
مەولودی سەروەری مرۆڤایەتی
بەبۆنەی یادی مەولودی سەروەری مرۆڤایەتی و پێغەمبەرمان محەمەد (درودی خوای لەسەربێت)، ژمارەیەك پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مسوڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان كراوە.
دەقی پەیامەكان:
پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا،
بۆ مەولودی پێغەمبەرمان (حەزرەتی محەمەد) درودی خوای لەسەربێت
لەیادی لەدایكبوونی فەخری كائینات، حەزرەتی محەمەد، (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم، ئومێدەوارم ئەم بۆنە موبارەكە ببێتە مایەی قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەو دادپەروەری و یەكتر قبوڵكردن و تەبایی نێوانمان و هەمووان پابەندبین بە بەها بەرزەكانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
ڕفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ یادى مەولود
لە یادی مەولودی پەیامبەری ئیسلام محەمەد درودی خوای لەسەر بێت ، لە كانگای دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و هیوادارین یادێکى پڕ لە خێر و خۆشی بۆ گشت لایەك دەخوازین .
نزا دەكەین ئارامی و ئاشتی باڵی بەسەر وڵاتەكەمان و ناوچەكەدا بكێشێت و موسڵمانان و تەواوی پێكهاتە و نەتەوەكانی تر بە ئاشتی و پێكەوەیی تەعبیر لە سروت و بۆنە ئایینیەكانیان بكەن.
دووبارە یادی مەولودی پێغەمبەر ،لە موسڵمانان پیرۆز بێت
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پیرۆزبایی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بۆ جەژنی مەولود
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَةࣰ لِّلۡعَٰلَمِينَ
[الأنبياء:107].
پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی و پێغەمبەرمان محەمەد (درودی خوای لەسەربێت) لەسەرجەم مسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم.
نزا دەكەین لەم یادە پیرۆزەدا خوای گەورە دەرگای خێروبەرەكەت بۆ گشت مسوڵمانان بكاتەوە و وڵاتەكەمان دووربێت لەشەڕ و ناخۆشی، خوای گەورە زاڵمان بكات بەسەر ئەو ئاستەنگانەی كە بەرۆكی گەلی كورد و سەرجەم گەلانی مسوڵمانی ناوچەكەی گرتووە.
پەیامی سەروەری مرۆڤایەتی حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەربێت) ئاشتی و پێكەوە ژیان و برایەتییە، با ئەم یادە بكەینە هەوێنی راستەقینەی تەبایی لێبووردەیی و خزمەتكردن.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پەیامی جێگری سەرۆكی هەرێم بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)
بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتیی و سەروەرمان، پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆباییەكی گەرم لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەكەم.
پەیامی پێغەمبەرمان محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) پەیامی ئاشتی و یەكسانی و ڕاستگۆیی بوو بۆ كۆی مرۆڤایەتی، ئومێدەوارم ئەم یادە ببێت بە دەرفەتێك بۆ ئاشتەوایی نێوان گشت گەلانی جیهان و كوژاندنەوەی ئاگری جەنگ و ماڵوێرانی، لەپێناو هێنانەكایەی دادپەروەریی و یەكتر قبووڵ كردن و پاراستنی بەهای بەرزی مرۆڤایەتی لە جیهاندا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

