روانگەی سوری:زیاترلە 2هەزار و 500 کەس لەناوچەکانی حکومەتی دیمەشق بێسەروشوێنن
جیهان 02:58 PM - 2025-09-01
روانگەی سوری
پێشێلکارییەکان لە سوریا
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە دوو هەزار و
500 کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق رفێندراون و 235 ژنی دیکەش
لەناوچەکانی سوەیدا رفێندراون و چارەنوسیان نادیارە ، روانگەی سوریش رایدەگەیەنێت:"
ئەم پێشێلکارییانە بەهۆکاری سیاسی و ئەمنی بەردەوامی هەیە".
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە
راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کردووە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 30ی8ی2025، ژمارەی
بێسەروشوێنەکان گەیشتووەتە هەزار و 364 کەس، هەروەها 865 کەسیش بە ناڕەوا
دەستگیرکراون، ئەمە جگە لەوەی 283 کەسی دیکەش رفێندراون، بەمەش کۆی گشتی رفێندراو
و بێسەروشوێنەکان گەیشتووەتە دوو هەزار و 512 کەس.
پەیوەست بە هۆکاری ئەم پێشێلکارییانە، روانگەی
سوری رایگەیاندووە: ئەم پێشێلکارییانە بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانە سەرکوتکردنی
سیاسی و ئەمنی، کە زیاتر دژ بەو کەسانە ئەنجامدەدرێت کە پێدەچێت لایەنگریان بۆ
حکومەتی پێشوو هەبێت.
دەشڵێت: ئەم کردەوانە وەک ئامرازی تیرۆری
هاووڵاتیانی سڤیل بەکاردەهێنرێت، کە زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکە، یان بۆ
وەرگرتنی پارە و سەرانەیە.
پەیوەست بە دۆخی مرۆیی و پێشێلکارییەکان لە پارێزگای
سوەیداش لە باشوری سوریا، روانگەی سوری رایگەیاندووە: بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە
لەمانگی تەمووزدا 293 ژن لەو پارێزگایە رفێندراون، کە 42 ژنیان دوای رفاندنیان
ئازادکراون، هەروەها دوو رفێندراویش لە زیندانەکانی عەدران لە دیمەشق، هەروەها 14
رفێندراوی دیکەش کوژراون، بەمەش 235 ژنی رفێندراو چارەنوسیان نادیارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

