ئەمریکا ڤیزەی ئەندامانى رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین و دەسەڵاتی فەلەستین رەتدەکاتەوە
جیهان 11:28 PM - 2025-08-29
میدیاکان
ئاڵاى ئەمریکا و فەلەستین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:
کە ئەمریکا پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولدا
ڤیزەی ئەندامانی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین و دەسەڵاتی فەلەستین رەتدەکاتەوە و
هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئەمڕۆ
هەینى 29ى8ى2025 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە کە، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڤیزەی ئەندامانی رێکخراوی
رزگاریخوازی فەلەستین (PLO) و دەسەڵاتی فەلەستین (PA) رەتکردەوە و
هەڵیوەشاندەوە، ئەمەش پێش کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت و ئەم بڕیارە
بەپێی یاسای ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ سەرۆکى ئەمریکایە بۆ
لێپرسینەوە لە PLO و PA ،
بەهۆی پابەندنەبوونیان بە بەڵێنەکانیان و تێکدانی ئاسۆی ئاشتی.
ئیدارەی ئەمریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە،
کە بۆ ئەوەی PLO و PA وەک
هاوبەشی ئاشتی سەیر بکرێن، پێویستە بەردەوام تیرۆر رەتبکەنەوە.
ئەم بڕیارە دەکرێت کاریگەری گەورەی هەبێت لەسەر
پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و فەلەستین، هەروەها لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە
ناوچەکەدا و ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان
لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، هەروەها ئەمریکا.
هاوکات ئەم بڕیارە وەک
فشارێکی سیاسی گەورە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە سەیر دەکرێت بۆ ناچارکردنی
فەلەستینییەکان بە قبوڵکردنی مەرجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئیدارەی ئەمریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە
فەلەستینییەکان پێویستە "تیرۆر رەتبکەنەوە" بۆ ئەوەی وەک هاوبەشی ئاشتی
سەیر بکرێن، ئەمەش خاڵێکی سەرەکی بووە لە سیاسەتی ئەمریکادا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

