له 103 رۆژدا حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك مووچه‌ی دابه‌شكردوه
کوردستان 06:14 PM - 2025-08-25
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێم و دراوی عیراقی
له‌ماوه‌ی 103 رۆژی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها یه‌ك مووچه‌ی
بۆ مووچه‌خۆرانی خه‌رجكردوه، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم سێ مووچه‌ی ئه‌مساڵیان
لای حكومه‌ته‌و كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیش نادیاره، پسپۆڕێکی
بواری نه‌وت گازیش ده‌ڵێت: "پارتی له‌رێی حكومه‌ته‌وه رێگره له‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی
نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه".
له‌مانگی ته‌ممووزدا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری دابه‌شكرد
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی
14ی5ی2025 ده‌ستیكردوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان و له‌دوای ئه‌و واده‌یه
كه تا ئه‌مڕۆ 25ی8ی2025 به‌دیارییكراوی 103 رۆژ ده‌كات ته‌نها مووچه‌ی مانگی ئایاری
به‌سه‌ر مووچه‌خۆرانیدا دابه‌شكردوه كه رۆژی 25ی7ی2025 بووه.
له‌ئێستادا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سێ مووچه‌ی ئه‌مساڵیان لای حكومه‌ته‌كه‌یانه‌و
دیاریش نییه كه‌ی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان پێده‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 18ی8ی2025 دا بڕیاریدا به‌مه‌رجی ناردنی بڕی
120 ملیار دینار‌و چه‌ند مه‌رجێكی دیكه مووچه بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام حكومه‌تی
هه‌رێم تا ئه‌مڕۆش ئاماده‌نه‌بووه نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی كه به‌پێی لێکتێگەیشتنی
نێوانیان له‌گه‌ڵ عیراق مانگانه بڕی 120 ملیار دیناره بۆ عیراق بنێرێت.
هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت مووچه‌ی راگرتووه
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا دوو لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم لای عیراقه،
به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا هیچ بڕه نه‌وتێكی له‌رێی سۆمۆوه هه‌نارده نه‌كردوه،
كه یه‌كێكه له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت بۆ ناردنی
مووچه‌ی مانگانه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د پسپۆڕی بواری نه‌وت گاز بۆ PUKMEDIA وتی: دیسان نه‌وتی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عیراق دروستكردوه‌ته‌وه‌و
به‌وهۆیه‌شه‌وه كێشه بۆ مووچه دروست ده‌بێت، چونكه پێده‌چێت هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی
نه‌وت له‌گه‌ڵ عیراق كات بكوژێت و مه‌به‌ستی نه‌بێت نه‌وت له‌رێی سۆمۆوه هه‌نارده
بكات، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه هه‌رچه‌ندێك له‌توانای
هه‌رێمدا هه‌بێت بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت لێی وه‌رده‌گرێت.
ده‌شڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم به‌كاریگه‌ری پارتی له‌سه‌ری، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئاماده‌نییه نه‌وت له‌رێی سۆمۆوه هه‌نارده بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش خاڵی به‌هێزی نه‌ناردنی
مووچه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ هه‌رێم و چاره‌نوسی مووچه‌ی مانگانه‌كانی
داهاتووش نادیاره.
باشترین رێككه‌وتن له‌ساڵی 2021 دا كرا
راشیگه‌یاند: باشترین رێككه‌وتنی هه‌رێم و عیراق ئه‌و رێككه‌وتنه‌بوو كه
قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم له‌ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ عیراق كردی،
كه به‌راوورد به‌م رێككه‌وتنه‌ی ئێستا زۆر له‌سوودی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵام
پارتی ئه‌وه‌شی تێكدا‌و ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌و پسپۆڕه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هۆی سیاسه‌تی پارتییه‌وه مووچه‌خۆرانی
هه‌رێم له 11 ساڵی رابردوودا زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و مووچه‌خۆران له‌كاتی له‌هه‌نارده‌ی
نه‌وت كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم خۆی هه‌نارده‌ی ده‌كردو له‌ئێستاشدا كه هه‌نارده‌ی
نه‌وته‌كه‌ی راگیراوه‌و پێویسته له رێی سۆمۆوه هه‌نارده‌ی بكاته‌وه، نه‌یتوانیوه
مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابین بكات.
ئه‌مڕۆ مانگێك به‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان تێده‌په‌ڕێت، له‌كاتێكدا بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌ش مووچه‌خۆرانی
هه‌رێم نزیكه‌ی 75 رۆژ چاوه‌ڕوان بوون و بۆ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیش هیچ واده‌یه‌كی
دیاریكراو نییه، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی ئاب وه‌رده‌گرن
و بڕیاریشه له 31ی ئابدا كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ش بهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20 -
رفعه‌ت عه‌بدوڵڵا: یه‌كێتی قوڵایی مێژوویی له‌بادینان هه‌یه
04:33 PM - 2025-12-20 -
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
04:28 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
09:46 AM - 2025-12-20
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
09:25 AM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
کوردستان 07:16 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

