پیرە: یەكێتی دەیەوێت لە كابینەی دەیەمدا هاوبەشێكی كاریگەربێت
جیهان 02:02 PM - 2025-08-19
راگەیاندنی سەعدی ئەحمەد پیرە
پێشوازی سەعدی ئەحمەد پیرە لە كونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێم
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوكا كونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان كرد.
سەرەتای دیدارەكە سەعدی ئەحمەد پیرە، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێكرد كە وەك كونسوڵی گشتی نوێی ژاپۆن چەند هەفتەیەكە دەستبەكاربووە، هیوای خواست لەماوەی مانەوەیدا رۆڵێكی بەرچاو بگێڕێت پتەوتركردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و ئابووری و كلتورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوری و سەربازییەكانی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و هەرێمی كوردستان كرد، بە تایبەتیش هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خوازیاری ئەوەیە هاوبەشێكی كاریگەربێت لە كابینەی دەیەم نەك بەشدار، بە ئامانجی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارایە بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و بەرەو پێشچوونی هەرێمی كوردستان لەسەرجەم سێكتەرەكاندا.
هیتۆشی ئیشیزوكا كونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان، وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەو پەیوەندییە گەرم و گوڕەی نێوان ژاپۆن و هەرێمی كوردستان، هیوای خواست بتوانێت لەماوەی كاركردنیدا پەرەی زیاتر بەو پەیوەندیانە بدات كە ببێتە بنەمای زیاتر هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوان هەردوو گەلی كورد و ژاپۆن لە هەموو بوارەكاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

