riklam

ترەمپ هەوڵی رێکخستنی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان پوتین و زیلینیسکی دەدات

جیهان 09:47 AM - 2025-08-19
ترەمپ قسە بۆ سەرکردەکانی ئەوروپا دەکات ئاژانسەکان

ترەمپ قسە بۆ سەرکردەکانی ئەوروپا دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی دیداری لوتکەی نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا و ڤلۆدیمێر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕێکبخات و بەڵێنیش دەدات ئاسایشی ئۆکراین بپارێزێت.

ترەمپ دوای پێشوازی لە زیلینیسکی و سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە پەیوەندیم بەسەرۆکی روسیاوە کرد، دەستم کردووە بە رێکخستنی کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان هەردوو سەرۆکی روسیا و ئۆکراین و شوێنی کۆبوونەوەکەش دیاریدەکرێت.

دەشڵێت:"دوای ئەم کۆبوونەوەیە دیداری لوتکەی لە نێوان من و هەردوو سەرۆک بەرێوەدەچێت".

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبوونەوەکان ئاشکرای کردووە، پۆتین ئامادەیی نیشانداوە لەگەڵ زیلینیسکی کۆببێتەوە.

 هاوکات، فریدریچ مێرتس راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: سەرۆکی روسیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئامادەیی نیشانداوە لە ماوەی دوو هەفتەدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین کۆببێتەوە.
 پەیوەست بە پاراستنی ئاشایشی ئۆکراین، ترەمپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆڕمی تروس سۆشیال رایگەیاندووە: ئەوروپییەکان لە چوارچێوەی ئاشتی لەگەڵ روسیا و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەتوانن گەرەنتی پاراستنی ئاسایشی ئۆکراین بدەن.

لەلایەکی دیکەوە، ڤلۆدیمێر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەکرد:" هێرشەکانی روسیا کوژران و برینداربوونی زۆری لێکەوتووەتەوە، پێویستمان بە وەستانی جەنگەکە و روسیا هەیە، پێویستمان بە پاڵپشتی هاوبەشە ئەمریکی و ئەوروپییەکان هەیە، هەموو هەوڵێک دەدەم ئەمە بێتەدی".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket