به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌دوو رۆژی داهاتوودا عیراق پابه‌ندی ناردنی مووچه ده‌كرێت
کوردستان 12:48 PM - 2025-08-17
ئەرشیف
پاڵاوگەیەکی نەوت
له‌ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له دوو رۆژی داهاتوودا، حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌كرێت كه مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بۆ هه‌رێم بنێرێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:" گرنگه رێگه‌نه‌درێت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كێشه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دروستبكه‌ن و پێویسته هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، كه ئه‌وه یه‌كێكه له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوو رۆژی داهاتوودا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه، به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیش خاڵێكی سه‌ره‌كی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا هه‌یه و بڕیاره له‌داهاتوودا لیژنه‌یه‌ك له‌به‌غداوه بێته هه‌ولێر و بڕی داهاتی نانه‌وتی دیاریی بكات، كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا بنێرێت، هه‌رچه‌نده بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه هاوشێوه‌ی ناردنی داهاتی نانه‌وتی مانگی ئایار، 120 ملیار دینار بۆ به‌غدا بنێرێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گره‌نتی ناردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بكات.
شیروان میرزا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: بۆ مانگه‌كانی دیكه پێویسته لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت پێكبهێنرێت و خه‌مڵاندن بۆ داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بكات، به‌ڵام بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران، گرنگه پێش رۆژی سێشه‌ممه كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه‌وت هه‌نارده كرابێته‌وه‌و داهاتی نانه‌وتیش بۆ به‌غدا نێدرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م دوو رۆژه زۆر گرنگه بڕیار له‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بدرێت و رێگه‌ندرێت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كێشه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت دروستبكه‌ن، له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ش هه‌رێم كێشه‌ی مووچه‌ی نامێنێت و هه‌موو مانگێك حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌كرێت مووچه بۆ هه‌رێم بنێرێت.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌یان چاره‌سه‌ر ببێت و هه‌موو مانگێك وه‌ك مووچه‌خۆرانی عیراق له‌كاتی خۆیدا مووچه وه‌ربگرن، هه‌رچه‌ند له‌عیراق ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب كراوه، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان ده‌كه‌ن و تائێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌یان دیاری نەکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

