یه‌كێتی رێگره له‌وه‌ی زیاتر ژیانی خه‌ڵك بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه
کوردستان 04:11 PM - 2025-08-12
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
یه‌كێتی خۆی به‌پارێزه‌ی خه‌ڵك و مافه‌كانیان ده‌زانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و به‌غدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ و هه‌میشه بڕ‌وای به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا هه‌بووه، هاوكات هه‌وڵه جدییه‌كانی سه‌رۆك بافڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هیچ كاتێك به‌بێ ده‌ستكه‌وت نه‌بوون و توانیویه‌تی گرێ كوێره‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوولای بكاته‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌ڕ‌ابردووه‌وه تا ئێستا داكۆكی له‌مافه‌كانی خه‌ڵك كردووه و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی خستووه‌ته پێش ویسته‌كانی خۆیه‌وه، له‌ئێستاشدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مووچه و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له‌وچواچێوه‌یه‌شدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ د.محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق رایگه‌یاند: "درێژه‌كێشانی كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت، بۆیه باشترین رێگه‌چاره بۆ هه‌موولایه‌ك پابه‌ندبوونه به رێككه‌وتنه‌كان، چونكه رێگه‌ناده‌ین ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌وه زیاتر بخرێته مه‌ترسییه‌وه".
یه‌كێتی ئه‌ركی پارێزگاریكردنی خه‌ڵكی خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی
بێستوون سابوراوایی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكه خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ناداته ده‌ست قه‌ده‌ر و به‌هه‌ستكردن به لێپرسراوێتییه‌وه له‌گۆڕ‌انكارییه‌كان ده‌ڕوانێت، به‌تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له ئێستاشدا كاری له‌پێشینه‌ی هه‌وڵدانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ركی پارێزگاریكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی خستووه‌ته سه‌رشانی خۆی".
"هیچ كاتێك هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ به‌بێ ده‌ستكه‌وت نه‌بوون و چه‌ند جارێك به‌سه‌ردانیكردنی بۆ به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه نێردراوه بۆ هه‌رێم و به دڵنیاییه‌وه ئه‌مجاره‌ش چاره‌سه‌رێكی جددی ده‌دۆزێته‌وه، هاوكات یه‌كێتی له‌به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه و له‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا به‌كاریده‌هێنێت"، بێستوون سابوراوایی وایوت.
یه‌كێتی بڕ‌وای به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه
یه‌كێتی هه‌میشه بڕ‌وای به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا هه‌بووه و هه‌وڵه جدییه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیش ده‌رگای گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدای كرده‌وه.
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئێستا‌و رابردووش‌دا بڕ‌وای ته‌واوی هه‌بووه كه به گفتوگۆ و رێككه‌وتن و پابوندبوون به یاسا، له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕ‌ه‌تی كێشه‌كان ده‌كرێت، هاوكات ئه‌و هه‌نگاوه دروستانه‌ی كه سه‌رۆك بافڵ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناویه‌تی و دانیشتنی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، گرێ كوێره‌ی سیاسی نێوان هه‌رێم و به‌غدای كرده‌وه‌و ده‌رگای گفتوگۆشی واڵاكرد".
"له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری نێوان هه‌رێم و به‌غدا بوو، هه‌وڵی ده‌دا رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوولادا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه و دارایی به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه یه‌كێتی بڕ‌وای ته‌واوی به لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ر هه‌یه".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن له رابردوودا ئه‌ندازیارو هه‌ڵگیرسێنه‌ری بڵێسه‌ی راپه‌ڕ‌ین بوو، له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ڕ‌ێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال) و بڕ‌یاره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره، له‌به‌غدا سازش له‌سه‌ر ماف و داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان ناكات، له‌هه‌رێمی كوردستانیش ده‌یه‌وێت بارودۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا مێژوو شاهیده كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه ئامانجی ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ بۆ گه‌له‌كه‌ی بووه و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاوی كاریگه‌ری له‌وپێناوه‌دا ناوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی لای هه‌موولایه‌ك روونه، بۆ داهاتووش هه‌ر كارێك كه ده‌یكات له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا‌و نیشتمانییه‌كانه‌و سه‌رفرازیی خه‌ڵك و پاراستنی خاكی كوردستانه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

