پسپۆڕێكی ئابووری هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
کوردستان 12:44 PM - 2025-08-11
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
پسپۆڕێکی ئابووریی هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە ئاشکرادەکات و
رایدەگەیەنێت:" به‌غدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران نانێرێت
تاهه‌رێم داهاته ناوخۆییه‌كان ر‌اده‌ستنه‌كات، لەکاتێکدا هه‌رێم پێشنیازی كردووە،
كه ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه (120) ملیار دینار بنێرێت، هەرکاتێک به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم-ی نارد".
د.نه‌بیل مه‌رسوومی پسپۆڕی ئابووریی له زانكۆی مه‌عقه‌ل
له پارێزگای به‌سره له وتارێكدا كه بۆ PUKMEDIA ی ناردووه هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ی مانگی
شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت:"ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له
كۆبوونه‌وه‌ی كۆتاییدا باسی له پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌كردو پرسی
مووچه‌ی به جێبه‌جێكردنی ر‌ێككه‌وتنی دوایی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمه‌وه
به‌سته‌وه، كه هه‌رێم ر‌ۆژانه (230) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو له
هه‌رێم ر‌اده‌ستبكات، دواتر ئەو بڕە كه‌مكرایه‌وه بۆ (80) هه‌زار به‌رمیل ر‌ۆژانه
له‌گه‌ڵ (120)ملیار دینار، كه یه‌كسانه به 50٪ی داهاته نانه‌وتییه‌كان".
پسپۆڕه ئابوورییه‌كه ئاماژەی بە‌وه‌شکرد:"هه‌رێم
پێشنیازی كرد، كه ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه (120) ملیار دینار بنێرێت، به‌ڵام ئه‌م بڕ‌ه
پاره‌یه ناده‌ن تا به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌نێرێت، له كاتێكدا
به‌غدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ناتوانێت مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بنێرێت
تاهه‌رێم داهاته ناوخۆییه‌كان ر‌اده‌ستنه‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێم پێیوایه
حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت یاسای به‌ڕ‌ێوه‌بردنی دارایی پێشێلبكات به داواكردنی ته‌واوی
داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و 50٪ی هه‌موو بڕ‌ه پاره‌كان، له كاتێكدا
هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌موو باج و گومرگه سنوورییه‌كان ر‌اده‌ستبكات و بابه‌تی ر‌سومات
بۆ وه‌زاره‌ته‌كان جێبهێڵێت بۆ دابینكردنی خه‌رجییه ناوخۆییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و پێداویستییه‌کانی رۆژانەی هاووڵاتیان".
له وتاره‌كه‌یدا د.نه‌بیل مه‌رسوومی باس له‌مادده‌ی
داهاته‌كان ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:"یاسای به‌ڕ‌ێوه‌بردنی دارایی له عیراق
له مادده‌ی 29 دا ده‌ڵێت:" داهاته‌كانی خواره‌وه ده‌چنه سه‌ر هه‌ژماری پارێزگاكان
یان هه‌رێم، یه‌كه‌م: 50٪ی ر‌سومات و باجه فیدراڵییه‌كان، كه له فه‌رمانگه
پاره‌داركراوه‌كانی ناوه‌ند وه‌رده‌گیرێن، ئه‌و بڕ‌انه‌ی، كه له‌باج و ر‌سوماتی
گومرگی وه‌رده‌گیرێن له‌مه به‌ده‌ر ده‌كرێن، دووه‌م: پشكی پارێزگا له داهاته‌كانی
ده‌روازه سنوورییه‌كان و پترۆدۆلار، سێیه‌م: داهاته ناوخۆییه‌كان، كه به‌پێی یاسا
ناوخۆییه‌كانی ده‌رچوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ده‌ستده‌هێنرێن، چواره‌م:
داهاته‌كانی تایبه‌ت به فه‌رمانگه شاره‌وانییه‌كان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14 -
دکتۆرێکی کورد بوەتە هیوا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی مێشک
کوردستان 10:07 PM - 2026-07-13



.png)



دابەزێنە

