مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دوو مانگ له‌دوای عیراقه‌وه‌ن
کوردستان 03:31 PM - 2025-08-02
PUKMEDIA
دینارى عیراقى
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی شایسته
داراییه‌كانیان دوو مانگ له‌دوای مووچه‌خۆرانی عیراقه‌وه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب له‌پارێزگاكانی عیراق ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی زانیاریی میدیا عیراقییه‌كان، "سبه‌ینێ
3ی8ی2025 خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی
له‌عیراق مووچه‌ی مانگی ئاب وه‌رده‌گرن"، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان تائێستا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌مه‌ش پێدانی شایسته
داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دوومانگ له‌دوای مووچه‌خۆرانی عیراقه‌وه‌یه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی
فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"بۆ ئه‌وه‌ی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
كێشه‌ی تێنه‌كه‌وێت، پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ پایه‌ندبن به‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی
له‌نێوانیاندا هه‌یه".
راشیگه‌یاند:" كاتی ناردنی مووچه‌ی مانگی
حوزه‌یرانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دیارنییه، به‌ڵام هه‌تا لیژنه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێك
له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یە و
مووچه رانا‌گرێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ، حكومه‌تی عیراق بۆ ناردنی مووچه نه‌رمی نواندوه و چه‌ندێك له‌توانای حكومه‌تی
هه‌رێم هه‌بێت ئه‌وه‌نده هه‌نارده ده‌كات و پاشان به‌رهه‌مهێنان زیاد ده‌كات، تا
ده‌گاته‌وه ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌دا دیاریی كراوه كه 230 هه‌زار
به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا.
رۆژی 24ی7ی2025 وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕیاری
خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی دا و هه‌مان رۆژ
بڕی (974,813,000,000 ) نۆ سه‌د و حه‌فتا و چوار ملیار و هه‌شت سه‌د و سیانزه ملیۆن دیناری وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی
دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق و وه‌زاره‌تی
دارایی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا مووچه‌ی دابه‌شكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14 -
دکتۆرێکی کورد بوەتە هیوا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی مێشک
کوردستان 10:07 PM - 2026-07-13



.png)



دابەزێنە

