روانگەی سوری: دزی و پێشێلکاریی گروپەچەکدارەکان لە عەفرین بەردەوامە
جیهان 03:26 PM - 2025-07-27
میدیاکان
شاری عەفرین
گروپە چەکدارەکانی لە شاری عەفرین بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی
مەدەنی و دزینی و سەروەت و سامانیان روانگەی سوریش بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای
دەکات:" لەم مانگەدا سێ تاوانی ئەشکەنجەدان و دزی رفاندن و هەڕەشە لە
هاووڵاتیان تۆمار کراوە".
روانگەکە لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" رۆژی 25ی7ی2025، چەکدارەکان
گەنجێکی 20 ساڵانەیان لە گوندی جقماقی گەورە ئەشکەنجەداوە کە کاری چاودێری کردنی
زەوییە کشتوکاڵییەکان بووە، هەروەها ماتۆڕسکیل و مۆبایل و پارەکەشیان بردووە".
روانگەی سوری ئاماژەی بە رووداوێکی دیکە کردووە و رایگەیاندووە:" رۆژی
22ی7ی2025، چەکدارەکان هاووڵاتییەکی 40 ساڵانەیان لە بازاڕی شارۆچکەی راجۆ بۆ
ناوچەی ئەحراش رفاندووە، کە منداڵێکی لەگەڵدا بووە، دوای رفاندنیشی ئەشکەنجەدراوە
و دەستیشیان بەسەر مۆبایل و پارە و ماتۆڕسکیلەکەیدا گرتووە".
بەپێی راپۆرتەکە:" رۆژی 10ی7ی2025، جوتیارێک لە گوندی عەتمان لەلایەن
چەکدارەکانەوە ئەشکەنجەدراوە و بەسەختی بریندارکراوە، ئەمە جگە لەوەی دەست بەسەر
ماتۆڕسکیل و مۆبایل و پارەکەیدا گیراوە و تۆمەتبار کراوە بەوەی سوکایەتی بە دەوڵەت
کردووە".
لە کۆتایشدا، روانگەی سوری بۆ
مافەکانی مرۆڤ داوا دەکات:" لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان پێکبهێنرێت و
گەرەنتی پاراستنی مافی هاووڵاتیان بکرێت".
ماوەی شەش ساڵە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، لەلایەن گروپە چەکدارەکان بەرێوەدەبرێت و لەو
ماوەیەشدا هاووڵاتیانی شارەکە رووبەڕوی ئەشکەنجە و کوشتن و دزینی سەروەت و
سامانیان بوونەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

