ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن
کوردستان 09:29 AM - 2025-07-26
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەمڕۆ 26ی7ی2025، چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ وەردەگرن.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتەکانی (شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، داد، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار)، مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ وەردەگرن.
هاوکات هەر بەپێی خشتەکە، هەریەک لە دەستەی (دەستپاکی، وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ و ژینگە) لەگەڵ (خانەنشینیی پێشمەرگە، ئەنجومەنی دادوەری، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی) مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 25ی 7ی 2025 دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری دەستپێكرد و بەپێی خشتەكە، رۆژی یەك شەممە (27 ی تەمووز 2025 ) كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 24ی 7ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بڕی (974,813,000,000 ) نۆ سەد و حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق".
رۆژی 22ی7ی2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی(120،000،000،000) سەدو بیست ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی لە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی (2025)، بەشێوەی كاش خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
نزیكەی 90 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی ئایار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام نەبوونی پارەی كاش لەبەردەست وەزارەتی دارایی عیراق ناردنی مووچەی زیاتر دواخست.
PUKMEDIA
خشتەی مووچەی مانگی ئایار:
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

