riklam

روانگەی سوری: زیاتر لە 1000 کەس لە سوەیدا کوژراون

جیهان 03:17 PM - 2025-07-20
ئاڵۆزییەکانی سوەیدا AFP

ئاڵۆزییەکانی سوەیدا

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد لە ماوەی حەوت رۆژدا لە شاری سوەیدا زیاتر لە هەزار کەس کوژراون کە 194 کەسیان هاووڵاتی سڤیل بوون.

روانگەکە ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی شاری سوەیدای لە باشوری سوریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" لە 13ی7ی2025وە تاوەکو ئێستا هەزار و 17 چەکدار و سەرباز و هاووڵاتی کوژراون، کە لە نێویاندا شەش منداڵ و16 ژنی تێدایە".

 راشیگەیاندووە:" 336 چەکداری دروز و 298هاووڵاتی دروزی کوژراون کە 194 یان راستەوخۆ گولـلە باران کراون".

روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە:"342 سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری و دەزگای ئاسایشی گشتی کوژراون، ئەمە جگە لەوەی 21 کەسیش لە بەدەووییەکان کوژراون و لەو ژمارەیەش سێ کەسیان راستەوخۆ گولـلە باران کراون".

دەشڵێت:" بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە 15 چەکداری سەر بە حکومەت کوژراون".

 رۆژی 13ی7ی2025، بەهۆی کێشەیەکەوە شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان دروزەکان و بەدەوییەکان  لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا روویدا، کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە،دواتریش هێزەکانی حکومەتی سوریا گەیشتنە شارەکەوە، ئیسرائیلیش ئەو هێزانەی بۆردومانکرد،دواتریش ئاگربەست راگەیەندرا، بەڵام هێشتا دۆخی شارەکە ئاڵۆزە و هۆزەکان خۆیان بۆ رووبەڕووبونەوە ئامادە کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket