riklam

شازادە نوستوەکە کۆچی دوایی کرد

جیهان 09:14 PM - 2025-07-19
وێنەى شازادەکە و باوکى میدیاکان

وێنەى شازادەکە و باوکى

دیوانی شاهانەی سعودییە رایگەیاند: "شازادە وەلید بن خالد بن تەلال شازادەی سعودی کە ماوەی 20 ساڵ بوو لە حاڵەتی کۆما (غیبوبە)دا بوو کۆچی دوایی کرد".

شازادە وەلید لە ساڵی 2005 لە بەریتانیا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، بەهۆیەوە بۆ ماوەى 20 ساڵ کەوتە دۆخی کۆماوە و ئێستا دیوانی شاهانەی سعودییە لە تەمەنى 38 ساڵیدا کۆچی دوایى شازادەى راگەیاند.

باوکى شازادەش لە تۆڕى کۆمەڵایەتى X رایگەیاند: "بە دڵێک کە باوەڕى بە ویست و چارەنوسى خودا هەیە، بە خەم و پەژارەیەکى زۆرەوە کۆچى دوایى کوڕە ئازیزەکەمان رادەگەیەنین".

دیوانی شاهانەی سعودییە راشیگەیاند: "سبەی یەكشەممە لە ریازی پایتەختى سعودییە نوێژی لەسەر دەكرێت و بەخاك دەسپێردێت".  

ئەو شازادەیە بەهۆى ئەوەى کەوتبووە حاڵەتى کۆماوە بە شازادە نوستووەکە ناسرابوو، هۆکارەکەشى ئەوە بوو دواى رووداوى هاتووچۆکە مێشکى توشى خوێنبەربوون دەبێت، دواى هەوڵێکى زۆرى پزیشکان و تەنانەت لە چەندین وڵات پزیشکى بە توانا بۆ چارەسەرکردنى دەبەن، بەڵام پزیشکەکان مردنى مێشکى رادەگەیەنن و 72 سەعاتیش بۆ وەستانى دڵى دادەنێن، بەڵام لەوکاتەوە هەتاوەکو ئێستا لە ژیاندا مابوو، بەڵام لە حاڵەتى کۆمادابوو.

پێش رووداوەکە شازادە وەلید خوێندکاری باڵای کۆلێژی سەربازی بوە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket