مافی ده‌نگدان مشتومڕی خستووەته نێوان وڵاتان
جیهان 06:31 PM - 2025-07-19
میدیاکان
وێنەیەکى گرافیکى
زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ته‌مه‌نی 18 ساڵیان وه‌ك
بنه‌مای یاسایی بۆ مافی به‌شداریكردن و ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دیاریی
كردوه، هاوكات مشتومڕ‌ه‌كانیش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه یان زیادكردنی ئه‌م ته‌مه‌نه
له‌به‌شداری گۆڕ‌ه‌پانی سیاسیی جیهانیدا به‌رده‌وامه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ریتانیا پڕ‌ۆژه‌یاسایه‌كی
نوێی په‌سه‌ند كرد، كه تێیدا گۆڕ‌انكاری له‌ته‌مه‌نی ده‌نگدانی یاسایی گه‌نجاندا
بۆ هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌جۆرێك ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵ و له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵاندا ده‌توانێت
ده‌نگبدات.
ئه‌م جیاوازییه‌ی به‌ریتانیا به‌راوورد به وڵاتانی
دیكه ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جیاجیای بۆ ده‌كرێت.
له‌ئێستادا، زۆرینه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا، رووسیا و چین هه‌روه‌ها
له‌عیراق و چه‌ندین وڵاتی دیكه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ته‌مه‌نی 18 ساڵان وه‌ك
مافی ده‌نگدان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و پێیانوایه له‌و ته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ ته‌واو گه‌شه
ده‌كات و پێگه‌یشتووه بۆ بڕ‌یاردان له‌پرسی سیاسی.
هه‌ندێك له وڵاتانیش پێشه‌نگن له‌پێدانی ماف
به گه‌نجانی خوار 18 ساڵان بۆ ده‌نگدان و رێگه‌یان به گه‌نجانی ته‌مه‌ن 16 ساڵان داوه بێنه ناو كایه‌ی سیاسییه‌وه و
مافی خۆیان به‌كاربهێنن، كه نه‌مسا، به‌ڕ‌ازیل، ئه‌رجه‌نتین، سكۆتله‌ندا و ئیكوادۆر
له‌پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ته‌مه‌نی ده‌نگدانیان بۆ 16 ساڵ كه‌مكردووه‌ته‌وه.
لایه‌نگرانی ئه‌و باوه‌ڕ‌ه كه پێدانی مافی ده‌نگدان له‌ته‌مه‌نێكی
كه‌متردا په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، وابیرده‌كه‌نه‌وه كه بڕیاره‌كه‌یان هانی گه‌نجان ده‌دات
بۆ به‌شداریی زیاتر له سیاسه‌ت و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هاووڵاتیبوون زیاد
ده‌كات.
هاوكات وڵاتانی وه‌ك یۆنان، ئیندۆنیزیا رێگه
به هاووڵاتیانی 17 ساڵ ده‌ده‌ن ده‌نگ بده‌ن،
كه ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی ناوه‌ندیی له‌نێوان دوو دیدگاكه‌دا لێی ده‌ڕوانرێت.
كه‌مێكیش له وڵاتان هێشتا مه‌رجی ته‌مه‌نی به‌رزتریان
هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك مافی ده‌نگدانی هه‌بێت، بۆیه هێشتا ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌ن
كه پێیانوایه پێگه‌یشتوویی سیاسی پێویستی به ته‌مه‌نێكی زیاتر هه‌یه، كه به‌حره‌ین
و كامیروون له‌و وڵاتانانه له ته‌مه‌نی 20 ساڵیه‌وه هاووڵاتییه‌كانیان مافی ده‌نگدانیان
هه‌یه.
هه‌روه‌ها وڵاتانی وه‌ك سه‌نگاپور، كوێت و
عومان-یش هاووڵاتییه‌كانیان له دوای ته‌مه‌نی 21 ساڵانه‌وه ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
له‌گه‌روی هورمزه‌وه 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ جیهان كه‌مده‌كات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

