لە پاكستان بە هۆی لافاوەوە 170 كەس گیانیان لەدەستدا
جیهان 02:35 PM - 2025-07-18
کوردسات نیوز
لافاوەکەی پاکستان
بەهۆی بارانبارینی زۆر و
دروستبوونی لافاو لە پاكستان، تائێستا زیاتر لە 170 كەس گیانیان لەدەستداوە كە
زیاتر لە نیوەیان منداڵن، چەندین
باڵەخانە و خانووش رووخاون.
نوسینگەی بەهاناوەچوونی
كارەساتە نیشتمانییەكانی پاكستان رایگەیاند:" ماوەی دوو رۆژە بارانێكی بەخوڕ
لە پارێزگای پەنجاب لە پاكستان بەردەوامە و بەهۆیەوە لافاوێكی بەهێز دروستبووە".
دەشڵێت:" تائێستاش
زیاتر لە 170 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 84 یان منداڵن و 54یشیان تەنها لە ماوەی
24 سەعاتی یەكەمی دروستبوونی لافاوەكەدا گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:"
هەر بەهۆی لافاوەكە ژمارەیەكی زۆری بینا و باڵەخانە و شەقام زیانیان بەركەوتووە كە
هەندێكیان بەتەواوی روخاون".
دەسەڵاتدارنی پاریزگاكەش
باری لە ناكاویان راگەیاند و هۆشدارشیانداوە لە زیادبوونی لافاوەكە.
لە لایەكی تریشەوە لە
كۆریای باشوریش لافاو دروستبووە و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە
هەزار و 300 كەسیش ئاوارەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

