riklam

سەرکەوت زەکی: بەمتمانەی خەڵک یەکێتی رێڕەوی حوکمڕانی راستدەکاتەوە

کوردستان 05:06 PM - 2024-09-23
سەرکەوت زەکی PUKMEDIA

سەرکەوت زەکی

یەکێتی هەڵبژاردن

سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" یەکێتی بە متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رێرەوەی حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان راستدەکاتەوە".

 

 لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچەند سەردان و کۆبوونەوەیەکی رێکخراوەیدا بە هاوڕێیەتی زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی رایگەیان: "یەکێتی بۆ راستکردنەوەی رێرەوی حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان بەشداری هەڵبژاردن دەکات و بەمتنمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات".

 

 "یەکێتیی کۆتایی بە دەسەڵاتی تاکڕەوی دەهێنێت لە بڕیاردان لە چارەنوسی هاوڵاتیان و هەرێمی کوردستان و  یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان".

 

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ 172 كاندیده‌وه‌ له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری ده‌كات، كه‌ به‌شێكی زۆری كاندیده‌كانی گه‌نجن و له‌بڕوانامه‌دا له‌ئاستێكی باڵادان كه‌ 88% یان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزن و دابه‌شبوون به‌سه‌ر پسپۆڕێتییه‌كاندا كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یخوازێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket