بەرۆشکی: دادگای دهۆک بە سیناریۆ رۆژنامەنووسێکی دیکە سزادەدات
کوردستان 04:39 PM - 2024-07-29
PUKMEDIA
رۆژنامەنووسان سلێمان ئەحمەد و ئومێد بەرۆشکی
دادگای دهۆک بڕیاری سزادانی سێ ساڵ زیندانی بەسەر
رۆژنامەنووسێکی دهۆک دەسەپێنێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی نزیکەی 300 رۆژە ئەو
رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوە، رۆژنامەنووسێکیش لە دهۆک دەڵێت: "رۆژنامەنووسان
و چالاکوانان لە دهۆک بە بیانوی جیاجیا دەستگیر دەکرێن و سزایان بەسەردا
دەسەپێندرێت، ئەمەش تەنها لەپێناو ئەوەدایە کە کار بۆ حزبی دەسەڵاتداری پارێزگاکە
ناکەن".
رۆژنامەنووسانی بادینان گێچەڵی سیاسییان پێدەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 7ـی 2024، دادگای دهۆک بڕیاریدا
بە سزادانی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بە سێ ساڵ زیندانیکردن، ئەوەش دوای ئەوەدێت کە
ئەو رۆژنامەنووسە ماوەی 279 رۆژە دەستگیر کراوە.
لەوبارەیەشەوە رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی لە
دهۆک بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"حزبی دەسەڵات لە دهۆک بەردەوام سیناریۆی جیاجیا بۆ دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان
بەکاردەهێنێت و لەبەرگێکی یاساییدا سزایان دەدات، وەک چۆن لە رابردوودا ئێمەی
رۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد و چەندین تۆمەتی بێ بنەمایان خستە پاڵمان و سزایان
پێداین".
"رۆژنامەنووسانی
بادینان لەسەر ئەو بابەتانەی بڵاویدەکەنەوە گێچەڵی سیاسییان پێدەکرێت و لە
چوارچێوەی یاسادا سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت و تۆمەتی سیخوڕییان دەخرێتەپاڵ و
رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدیش وەک هەموو رۆژنامەنووسێکی دیکەی بادینان کە دەستگیر
کراوە تۆمەتی سیخوڕی و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی خراوەتەپاڵ"، ئومێد
بەرۆشکی وادەڵێت.
بەرۆشکی: بڕوامان بە دادگاکانی هەولێر و دهۆک نەماوە
هەر رۆژنامەنووسێک لە سنووری هەولێر و دهۆک
لەگەڵ حزبی دەسەڵاتدا نەبێت تۆمەتی بۆ هەڵدەبەسترێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە
رۆژنامەنووسان بڕوایان بە بڕیاری دادگاکانی هەولێر و دهۆک نەمێنێت.
رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەشڵێت: "بڕوامان
بە بڕیاری دادگاکانی هەولێر و دهۆک نەماوە و هەر رۆژنامەنووسێک لەم دەڤەرە لەگەڵ
حزبی دەسەڵاتدا نەبێت تۆمەتی بۆ هەڵدەبەسترێت و سزا دەدرێت و لەڕێی
پارێزەرەکانیشیەوە دووبارە داوای تەمیزکردنەوەی بڕیارەکەی دادگای دهۆک دەکەین کە
لە دژی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەریکردووە، هاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
دەکەین فشار بخەنە سەر حکومتی هەرێم و رێگەی پێنەدەن لەوە زیاتر رۆژنامەنووسان بە
تۆمەتی بێ بنەما رووبەڕووی گرتن و سزادانیان بکاتەوە".
"دوای سەپاندنی چەندین سزا بەسەرمدا، لەئێستادا
لەڕێگەی زیندانیانی زڕگەتەوە بە دەستوەردانی حزب سکاڵام لەسەر تۆمارکراوە و
لە مانگی داهاتوودا بە بیانووی ناوزڕاندنی زیندانیانی زڕگەت دادگایی دەکرێم، کە
ئەمەش سیناریۆیەکی تری دەسەڵاتە بۆ دووبارە دەستگیرکردنەوەم"، ئومێد بەرۆشکی
وای وت.
راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باس لە پاشەکشێی ئازادی رۆژنامەنووسانی هەرێم دەکەن
لە رۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، لەکاتی گەڕانەوەی لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئاسایشەوە لە دەروازەی فیشخاپوور دەستگیرکرا و هەر ئەوکات پارێزەرەکەی ئاماژەی بەوە کرد، سلێمان ئەحمەد له بنهڕهتدا خهڵكی شاری عهفرینی رۆژئاوای كوردستانەو له ساڵی 2018ـەوە بهشێوازێكی یاسایی هاتووهته ههرێمی كوردستان و مۆڵەتی مانەوەی هەیە.
بهپێی راپۆرتێكی رێكخراوی پهیامنێران بۆ ماف و گهشهپێدانی رۆژنامهنووسان، كه بۆ شهش مانگی سەرەتای ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان ئهنجامیداوه، زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی لە رۆژنامەنووس لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە، هەروەها پارێزگای دهۆک لە پلەی دووەمدا دێت لە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان.
لەگەڵ ئەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام
باس لە پاشەکشێی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە هەولێر و دهۆک
دەکەن، بەڵام ساڵانە بە هۆکاری جیاجیا رۆژنامەنووسان لەو دەڤەرە دەستگیر دەکرێن و
تۆمەتیان دەخرێتەپاڵ و سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت، پێشتریش هەریەک لە شێروان شێروانی
و گوهدار زێباری و ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری و چەندین رۆژنامەنووس و
چالاکوانی دیکە دەستگیرکراون و سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

