سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: ئه‌ركی پارێزگاری نه‌ینه‌وایه گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان ده‌ستپێبكات
عیراق 05:26 PM - 2024-07-25
PUKMEDIA
دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له وه‌ڵامی ده‌سته‌ی هاوئاهه‌نگی نێوان پارێزگاكان، گۆڕانكاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌یاسایی ده‌زانێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت:" ئه‌ركی پارێزگاری نه‌ینه‌وایه فه‌رمانی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه ده‌ربكات و گۆڕانكارییه‌كان ئه‌نجامبدرێت".
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له نوسراوێكدا، كه رۆژی سێشه‌ممه، 23ـی تهمموز بۆ ده‌سته‌ی باڵای هاوئاهه‌نگی له‌نێوان پارێزگاكانی ناردوه، بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی حوكمه‌كانی بڕگه ئه‌لفی مادده‌ی 24 له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پارێزگاكانی عیراق ژماره 4ـی ساڵی 2024 ده‌ربڕیوه‌و گۆڕانكاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌وه به‌ئاسایی ده‌زانێت.
دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌پێی ئیستحاقی هه‌ڵبژاردن بووه
محه‌مه‌د كاكه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"پێدانی پۆستی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌لایه‌نه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی لایهنهكاندایهو پرۆسه‌كه ته‌واو یاسایی بووه‌و ئه‌ركی پارێزگاری نه‌ینه‌وایه فه‌رمانی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه ده‌ربكات و گۆڕانكارییه‌كان ئه‌نجامبدرێت".
"له‌ماده‌ی 115ی ده‌ستووردا هاتووه، كه ده‌سه‌ڵاتی دانانی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كانی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای ژماره 21ی ساڵی 2008ی پارێزگاكان له‌بڕگه‌ی 30ی دا هاتووه، دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ دیاریكردنی پارێزگار و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان"، محه‌مه‌د كاكه‌یی وای وت.
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت لارینه‌بوونی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه نیشانداوه
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ئاماژه به مادده‌ی 30ـی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناڕێكخراو له ههرێمیكدا ژماره 21ـی ساڵی 2008ـی ده‌كات و ده‌ڵێت:" به‌پێی ئه‌و یاسایه پارێزگار و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان، تاوه‌كو كۆتایی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی جێگره‌وه‌یان له ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت لارینه‌بوونی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی 2ـی ته‌مموزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نهینهواو رێكاره‌كانی گۆڕینی سه‌رۆكی یه‌كه‌كانی كارگێڕی نیشانداوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دیاریكردنی پۆستی چه‌ند قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌ك له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا ناڕه‌زایی چه‌ند لایه‌نێكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌شێكی دیكه‌ی لایه‌نه‌كانیش پێیانوایه، پێدانی ئه‌و پۆستانه به‌لایه‌نه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردندایه‌و ته‌واو یاساییه، ئه‌و لایه‌نانه‌شی ناڕازین بڕیاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه.
یه‌كێتی سێ پۆستی ئیداری له‌نه‌ینه‌وا وه‌رده‌گرێت
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سێ پۆستی ئیداریی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌رده‌گرێت كه قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییهن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، سه‌ردار مه‌خموور پۆستی قائیمقامی مه‌خمووری پێده‌درێت و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سنونێ به داد‌و شێخ جوندی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی وانكێش به یاسر شێخ عه‌ساف ده‌درێت.
وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه وه‌ك به‌ركه‌وته‌ی ئیستحقاقی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق له نه‌ینه‌وا.
پێشتر ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكانی عیراق له نوسراوێكیدا كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كردبوو داوای كردبوو سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان رابگیرێت، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردرابوو، به چوار خاڵ وه‌ڵامی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكانی عێراق ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:"به‌گوێره‌ی مادده‌ی 8 له یاسای پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به هه‌رێمه‌كانه‌وه، گۆڕینی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له‌تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادایه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
له‌گه‌روی هورمزه‌وه 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ جیهان كه‌مده‌كات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

