riklam

جێگری پارێزگاری سلێمانی: بە خزمەت سلێمانی بووەتە یەکەمی هەرێم و عیراق

کوردستان 05:21 PM - 2024-07-20
سلێمانی ئەرشیف

سلێمانی

لە ساڵی 2024 دا پارێزگای سلێمانی لە بوارەکانی پەروەردە و  تەندروستی و وەبەرهێنان و خوێندنی باڵا و ژینگە و وەرزش دا یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراقە.

سلێمانی لە ئاستی هەرێم و تەنانەت عیراقیشدا لە زۆربەی بوارە خزمەتگوزارییەکاندا یەکەمە و لە نوێترین ئاماریشدا کە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم  بڵاویکردووەتەوە، دەربارەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی، لە کۆی 43 خوێندکاری یەکەمی هەرێم، 31 خوێندکاریان لە سنووری پارێزگای سلێمانین، جێگری پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: "هەوڵەکانی یەکێتی لەسەر ئاستی حکومەت و حزب بۆ خزمەتی هاووڵاتیان، سلێمانی بە پێشەنگی هێشتۆتەوە".

هەوڵەکانی یەکێتی پارێزگاری لە نازناوەکانی سلێمانی دەکات

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دەستپێشخەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئیدارەدانی پێکەوەیی و کارکردن و پێکەوەژیان لەنێوان لایەنەکان و پێکهاتەکاندا، رەنگدانەوەی باشی هەبووە لەو ئەنجامانەی کە پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق بەدەستیهێناوە، هەوڵەکانیشمان بەردەوامە بۆئەوەی پارێزگاری لەو نازناوانە بکەین کە بەدەستمانهێناوە و ئامانجمانە لە سێکتەرەکانی دیکەشدا یەکەمی عیراق بین".

"سلێمانی پێشەنگی پارێزگاکانی عیراقە لە بوارەکانی پەروەدە و تەندروستی و ئەمنی و وەبەرهێنان و خوێندنی باڵا و ژینگە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەڕێی نوێنەرەکانیەوە لە حکومەت و تەنانەت لەسەر ئاستی حزبیش خەمخۆری خزمەتگوزاری باشترن بۆ هاووڵاتیانی شارەکە و هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە دەستگیرۆیی گەنجان و هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی سلێمانی دا سەلمێنەری ئەو راستیەیە"، شاهۆ عوسمان وادەڵێت.

جێگری پارێزگاری سلێمانیش ئاماژەی بەوەشدا: "لەدوای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە گڕوتینی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی شاری سلێمانی و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەبینین و ئەمەش وای کردووە یەکێتی بە یەک تیم و یەک ئامانجی هاوبەش کە خزمەتکردنی خەڵکە کاربکات".

پەروەردەی سلێمانی یەکەمە

چەند ساڵێکە پارێزگای سلێمانی لە ئاستی پەروەردەدا بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەک ساڵانە باشترین و یەکەمەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانییە، بەپێی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵ، باشترین و یەکەمەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی بوون کە سێ خوێندکار بوون، ئەمە جگە لەوەی بۆ پلەکانی دووەم و سێهەمەکانیش سلێمانی پێشەنگ بووە و لە کۆی 43 خوێندکاری یەکەمی هەرێم، 31 خوێندکاریان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.

سلێمانی لە تەندروستیدا یەکەمە

پارێزگای سلێمانی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا یەکەمی سەر ئاستی عیراق و هەرێمە.

لەوبارەیەشەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشتر رایگەیاندبوو: "سلێمانی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم یەکەمە و هەموو هەوڵێكمان بۆئەوەیە لە بوارەکانی دیکەشدا پێشەنگی سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عیراق بین".

لە وەبەرهێناندا سلێمانی یەکەمی عیراقە

سلێمانی لەبواری وەبەرهێناندا یەكەمی سەر ئاستی عیراقەو لە 19 ساڵی رابردوودا (370) پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە و زۆرترین پڕۆژەش لەو ژمارەیە لە ساڵی 2023 دابووە كە (53) پڕۆژەیە، گەشە و پەرەپێدانی كەرتی وەبەرهێنانیش سلێمانی گەیاندە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی بەدواداچوونی وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA لەبارەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە سلێمانی و بەها و تێچوویان، دەركەوت لە ساڵی 2004 تا 2023 تەنیا لە سلێمانی 370 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە و كەمترین پڕۆژە لە ساڵی 2017 دابووەو زۆرترین پڕۆژەش لەساڵی 2023 دابووە كە 53 پڕۆژەیە.

بەپێی ئامار و داتای رەسمی وەبەرهێنانی سلێمانی كە PUKMEDIA  لە بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانییەوە دەستیكەوتووە، ئەو 370 پڕۆژە مۆڵەتپێدراوانە بەهاكەی ( 39 ملیارو 957 ملیۆن و 813 هەزار و 408 دۆلار)ـە.

زانکۆی سلێمانی یەکەمە

زانکۆی سلێمانی لە رانکینی سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکاندا یەکەمی سەر ئاستی هەرێمە و لە ئاستی عیراقیشدا پلەی چوارەمی هەیە  و ژمارەی سایتەیشنی جارەکانی بەکارهێنانی توێژینەوەکانی زانکۆی سلێمانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی راپۆرتی نیوەی دووەمی ساڵی (٢٠٢٤)ـی پێگەی وێبۆمێتریکس، زانكۆی سلێمانی لە ڕانکینی  (Transparent)دا لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ حوکومی و ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە و لەسەر ئاستی عیراقیش پلەی چوارەم وەردەگرێت.

بەبەراورد بە ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی هەمان ساڵ، ژمارەی سایتەیشن، جارەکانی بەکارهێنانی توێژینەوەکانی زانکۆی سلێمانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

کەمترین رێژەی هەژاری لە سلێمانیە

پارێزگای سلێمانی لە ئاستی عیراق و هەرێم دا کەمترین رێژەی هەژاری هەیە کە ٪3ـە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانی عیراق، رێژەی هەژاری لە پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عیراق کەمترین رێژەی هەژاری تێدایە، بەشێوەیەک کە رێژەکە دابەزیوە بۆ 3٪.

زۆرترین رێژەی سەوزایی لە سلێمانیە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ژینگەی عیراق، پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عیراق زۆرترین رێژەی سەوزایی تێدایە و ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە کە 15٪یە و پاکترین پارێزگای عیراقە لەڕووی کەشوهەواوە.

 

سلێمانی لە وەرزشدا پێشەنگە

لە چەند ساڵی رابردوودا، وەرزش لە پارێزگای سلێمانی بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و وەرزشەوانان کێبڕکێی یەکەمی دەکەن لەسەر ئاستی عیراق و لەو چوارچێوەیەشدا پارێزگای سلێمانی توانیویەتی لە زۆربەی پاڵەوانێتییە وەرزشییەکاندا پێشەنگ بێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket