بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی: ته‌نها یه‌كێتی له‌خه‌می فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدایە
کوردستان 11:27 AM - 2024-07-07
PUKMEDIA
فرۆکەخانەی سلێمانی
له‌سه‌ر داوا‌و پێشنیاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌پشووی وه‌رزی یاساداناندابوو، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییكردنی په‌رله‌مانی عیراق له شاره‌كانی به‌غدا، كه‌ربه‌لا، به‌سره، نه‌جه‌ف، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان كرد به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بخه‌رێنه‌گه‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار‌و سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:" ته‌نها یه‌كێتی هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئاسمانی توركیا به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌دات و حزبه‌كانی دیكه بێهه‌ڵوێست و بێده‌نگن".
یەکێتی داکۆکیکاری کردنەوەی ئاسمانی تورکیایە بەرووی فرۆکەخانەی سلێمانی
كاروان یاروه‌یس بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ته‌نها یه‌كێتی له ئاستی نوێنه‌رانی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حزب داكۆكی له‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی تورکیا بەڕویی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دەکاتەوەو حزبه‌كانی دیكه بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگ بوون".
"داوا له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین ئه‌م خه‌مه به‌خه‌می گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بزانن و هه‌وڵبده‌ین به گفتوگۆ و رێگاچاره‌ی دیپلۆماسی ئه‌م كێشه‌یه كۆتایی پێیبهێنرێت" كاروان یاروه‌ریس وایوت.
فرۆکەخانەی سلێمانی یه‌كێكه له‌فڕۆكه‌خانه گرنگ و بێكێشه‌كانی عیراق
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عیراق كۆبونه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه و به‌شه جیاجیاكان كرد‌و وێنه‌یه‌كی روونیان له‌باره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وت، كه یه‌كێكه له‌فڕۆكه‌خانه گرنگ و بێكێشه‌كانی عیراق و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆماڵین و یه‌ك كارمه‌ندی بیانیی تێدا نیه.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕوی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا و لیژنەی پەیوەندییەکانیش جەختیانکردەوە کەلەسەر ئەو پرسە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکوەزیران و دەستەی فرۆکەوانی مەدەنی کۆدەبنەوە".
"لیژنەی گەیاندن و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییان بە فرۆکەخانەیەکی گرنگ لەرووی گەشتەکان و کارگێڕی و ئەمنییەوە لە عیراق وەسفکرد و بەڵێنیان دا هەموو هەنگاوێک بنێن بۆ کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەرووی فرۆخەکانەی سلێمانیدا"، د، بڕیار وادەڵێت.
لیژنەی گەیاندن و پەیوەندییەکان لەوەگەیشتون کەتۆمەتەکان بێ بنەمان
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌زمه‌رئێر، سه‌رسام بوون به‌تواناكانی ئه‌كادیمیای ئه‌زمه‌رئێر بۆ پێگه‌یاندنی كادری فرۆكه‌خانه‌كان، كه له‌عێراقدا بێهاوتایه. له‌كاتێكدا له فڕۆكه‌خانه‌كانی تر بودجه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌درێت به كۆمپانیا و ئه‌كادیمیای بیانی.
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاند: "بڕیاره لیژنه‌كه دوای پشووی په‌رله‌مان هه‌موو جوڵه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه".
لیژنه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، دوای روونكردنه‌وه‌و زانیاریه‌كان باشتر له‌وه گه‌یشتن، كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه ده‌كرێن بێبنه‌مان.
لەماوەی 14 مانگی رابردوودا بەهۆی راگرتنی 35٪ی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ئاسمانی تورکیادا نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیانی دارایی بەر فرۆکەخانەکە کەوتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە گەشتەکان بۆ وڵاتان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تری گەشتیاری بەردەوامە و هیچ کێشەیەک نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
له‌گه‌روی هورمزه‌وه 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ جیهان كه‌مده‌كات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

