سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەنەینەوا: بڕیارەکانی ئەنجومەن یاسایین
کوردستان 04:56 PM - 2024-07-04
ئاژانسەکان
ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا
دیاریکردنی پۆستی چەند قائیمقام و
بەڕێوەبەری ناحیەیەک لە سنوری پارێزگای نەینەوا ناڕەزایی چەند لایەنێکی
لێدەکەوێتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکەش دەڵێت: "پێدانی ئەو پۆستانە
بەلایەنەکان لەچوارچێوەی ئیستحقاقی هەڵبژاردندایە و تەواو یاساییە، ئەو لایەنانەشی
ناڕازین بڕیارەکان لە بەرژەوەندییاندا نییە".
محەمەد کاکەیی سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"پێدانی پۆستی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا
بەلایەنەکان لەچوارچێوەی ئیستحقاقی هەڵبژاردنی لایەنەکاندایە و پرۆسەکە تەواو
یاسایی بوو، ئەمە جگە لەوەی یەکێتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت ئەو پۆستانەی
بەریکەوتوە وەریبگرێت، چونکە لای هەموان ئاشکرایە بەخوێنی رۆڵەکانی یەکێتی مەخمور
و ئەو ناوچانە ئازادکران".
"لە مادەی 115ی دەستوردا هاتووە،
کە دەسەڵاتی دانانی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەنجومەنی
پارێزگاکان، هەروەها بەپێی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008ی پارێزگاکان لەبڕگەی 30ی دا
هاتووە، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەسەڵات دەدرێت بە ئەنجومەنی
پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی پارێزگار و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان"، محەمەد
کاکەیی وای وت.
یهكێتی سێ پۆستی ئیداریی لهنهینهوا وهردهگرێت
یهكێتیی نیشتمانیی
كوردستان سێ پۆستی ئیداریی له سنووری پارێزگای نهینهوا وهردهگرێت كه
قائیمقام و بهڕێوهبهری ناحییهن.
بهپێی زانیارییهكانی PUKMEDIA، سهردار مهخموور پۆستی قائیمقامی مهخمووری پێدهدرێت و بهڕێوهبهری
ناحییهی سنونێ به دادو شێخ جوندی و بهڕێوهبهری ناحییهی وانكێش به یاسر شێخ
عهساف دهدرێت.
وهرگرتنی ئهو پۆستانه وهك بهركهوتهی
ئیستحقاقی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانه له سهركهوتنی ههڵبژاردنی پارێزگاكانی
عیراق له نهینهوا.
بڕیارەکان بۆ پارێزگار و جێگرەکەی یاسایی و بۆ قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان نایاساین
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە
ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەشڵێت: "ئەو ئەنجومەنەی قائیمقام و بەڕێوەبەری
ناحییەکانی دیاریکردووە، هەمان ئەو ئەنجومەنەیە کە پارێزگار و جێگری پارێزگاری
نەینەوای دیاریکردووە، بەڵام تێناگەین بۆچی لە هەڵبژاردنی پارێزگار و جێگرەکەی
بڕیارەکەی یاسایی بوو، بەڵام بۆ دیاریکردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان
بڕیارەکەی نایاساییە".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لەبارەی دیاریکردنی پۆستی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگای نەینەوا دەستەى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى عێراق لە
نوسراوێکیدا کە ئاراستەى ئەنجومەنەکەى کردوە، سەرجەم ئەو گۆڕانکارییانەی راگرتووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا وەڵام دەداتەوە
لەبەرامبەردا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەراگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، بە چوار خاڵ وەڵامی دەستەى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى عێراق دەداتەوەو دەڵێت: "بەگوێرەى ماددەى 8 لە یاساى پارێزگا نەبەستراوەکان بە هەرێمەکانەوە، گۆڕینى قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیە لە تایبەتمەندى ئەنجومەنى پارێزگادایە".
لە راگەیەندراوەکەی د. ئەحمەد یونس دا هاتووە:" بەپێی ماددەى 8 لەیاسای پارێزگا نەبەستراوەکان بە هەرێمى کوردستانەوە، ژمارە 21ـی ساڵى 2008ـی هەموارکراو، لە تایبەتمەندى ئەنجومەنى پارێزگاکاندایە، کە هەڵبژاردنى قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان، بەزۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنەکە بووە" .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

