جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوکاری ئاوارەکان بوین بۆ گەڕانەوەیان
کوردستان 10:48 AM - 2024-07-04
GOOGLE
کەمپی ئاوارەکان
هەفتەی داهاتوو کۆتا کاروانی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و کەمپەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دادەخرێن، جێگری پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: "لەچوارچێوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا هاوکاری ئاوارەکان بووین بۆ گەڕانەوەیان".
پارێزگای سلێمانی هەموو ئاسانکارییەکی کردووە
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەچوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا وەک یەکەی ئیداری پارێزگای سلێمانی هەموو کارئاسانییەکمان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان کردووە".
"هەفتەی ئایندە کۆتا کاروانی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەمەش هیچ ئاوارەیەک لەکەمپەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی نامێنێت"، شاهۆ عوسمان وای وت.
تەنها 250 خێزان لە سلێمانی ماون
سامر مهشكور بهڕێوهبهری بهشی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان لە وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عیراق، له چاوپێکەوتنێکی تایبهتدا به وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: "لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو تاکۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتا کاروانی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کەلە کەمپی ئاشتی نیشتەجێن، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆی هەندێک رێکاری یاساییەوە گەڕانەوەی بەشێکیان کەوتە هەفتەی ئایندە".
"تەنها 250 خێزانی ئاوارە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ماون، ئەمە جگە لەوەی لەدوو رۆژی رابردوودا بەشێک لەو خێزانانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و هەفتەی ئایندەش سەرجەمیان دەگەڕێنەوە"، سامر مەشکور وای وت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بۆ گەڕانەوەی ئاوارەی کەمپەکانی هەرێم، بەهاوکاری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و لەهەفتەی رابردوودا 734 خێزان لەکەمپی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانی کە زۆربەیان خەڵکی سەڵاحەدین بوون، گەڕانەوە زێدی خۆیان.
لە هەولێر و دهۆک رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرێت
پێشتر سامر مهشكور بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "لەپارێزگای هەولێر و دهۆک رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرێت و تەنانەت ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێم رێگە نادات لەو دوو پارێزگایە تیمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بچنە کەمپەکان و کارئاسانییان بۆ بکەن بەمەبەستی گەڕانەوەیان، ئەوە جگە لەوەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە رێگری لەگەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرێت".
دەشڵێت: "تێکچونی پەیوەندییەکانی
نێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کاریگەری خراپی
کردوەتە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکان، بەشێوەیەک لەکەمپەکانی سنوری پارێزگای هەولێر لە
24-1 هەتا 1-7 تەنها 250 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و رێگری لە
گەڕانەوەیان دەکرێت، هاوکات لەپارێزگای دهۆکیش رێگری لەگەڕانەوەی ئاوارەکان
بەردەوامی هەیە و لەکۆی زیاتر لە 22 هەزار خێزانی ئاوارە هەتا ئێستا نزیکەی دوو
هەزار و 400 خێزان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، گەڕانەوەی ئەو خێزانانەش بە فشاری
خۆیان بووەو لەڕێی نوسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە داوای گەڕانەوەیان
کردووە"، سامر مەشکور وا دەڵێت.
30ـی 7 کەمپەکان دادەخرێن
بەپێی بەدواداچونێکی PUKMEDIA، هەتا ئێستا نزیکەی چوار هەزار و 750 خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێم گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، کە لە سلێمانی دوو هەزار و 100 خێزان و لە پارێزگای دهۆکیش دوو هەزار و 400 خێزان، کەپارێزگای هەولێریش تەنها 250 خێزان گەڕاونەتەوە، لەکۆی پێنج هەزار خێزانی ئاوارەش لە سنوری کەمپەکانی پارێزگای هەولێر، هەتا ئێستا تەنها 250 خێزان گەڕاونەتەوەو رێگری دەکرێت لەگەڕانەوەی چوار هەزار و 750 خێزان، لەپارێزگای دهۆکیش لەکۆی 22 هەزار خێزانی ئاوارە هەتا ئێستا تەنها دوو هەزار و 400 خێزان گەڕاونەتەوە.
لەبارەی وادەی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانیش سامر مەشکور رایگەیاند: "بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆتا وادە بۆ داخستنی کەمپەکانی هەرێم 30-7-2024 ەو ئەگەر رێگرییەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە بەردەوامبێت پێویستە حکومەتی عیراق رێکاری دیکە بگرێتەبەر، ئەمە جگە لەوەی پێویستە حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی کۆی گشتی ژیانی ئاوارەکان بگرێتە ئەستۆ، هاوکات پێویستیشە حکومەتی هەرێم دابینکردنی ژیانی ئاوارەکان کەخۆی لە شوێنی نیشتەجێبوون و کارەبا و ئاوو خزمەتگوزارییەکانی دیکە دەبینێتەوە، کە مانگانە 500 ملیۆن دینارە و لەئێستادا لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراقەوە بۆ کەمپەکان دابیندەکرێت، بگرێتەئەستۆ".
زیاتر لە 26 هەزار خێزانی ئاوارە لەهەولێر و دهۆک ماون
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوا کاروانی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای
سلێمانی کە 250 خێزانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەمەش کۆتایی بە گەڕانەوەی
ئاوارەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دێت و هەر چوار کەمپەکە کەپێشتر ئاوارەی لێ
نیشتەجێبوون دادەخرێن، بەڵام لەپارێزگای هەولێر و دهۆک رێگری لە گەڕانەوەی
ئاوارەکان دەکرێت و هەتا ئێستا 26 هەزار و 750 خێزان لەکەمپەکانی ئەو دوو پارێگایە
ماونەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

